سەعید خانی کوردستانی
سەعید خانی کوردستانی (١٨٦٣-١٩٤٢) پزیشکێکی کوردی مەسیحی بووە. ئەو جۆرە کە Ellis H. Minns دەڵێت سەعید خان لە ساڵی ١٩١٣ سێ نووسراوی مێژوویی لە ھەورامانەوە ھێناوە بۆ ئینگلستان و لەوێ فرۆشتوویەتی و ئێستا لە مۆزەخانەی British Museumدایە.[١] شیعرێکیش بڵاو بووەتەوە کە ھەموو سەرچاوەکان ژێدەری دەگەڕێننەوە بۆ نووسراوەیەکی کۆن کە سەعید خان چاوی پێ کەوتووە.[٢] شیعرەکە ئەمەیە و سەرچاوەیەکی بڕوا پێ کراو لە بەر دەستدا نییە کە بە ڕاستی ڕوونی کردبێتەوە کە ئێستا لە کوێیە و بە چ خەتێک نووسراوە و کێ وەریگێڕاوەتەوە.
| ھورمزگان ڕمان، ئاتران کوژان | وێشان شاردوەوە گەورەی گەورەکان | |
| زۆر کار ئەرەب کرنە خاپور | گنای پالە ئی ھەتا شارزور | |
| ژن و کەنکیان وە دیل بەشینا | میرد ئازا تلی وە روی ھوێنا | |
| روشت زەردەشترە مانوە بی کەس | بەزەیکا نیکا ھورمز وە ھویچ کەس |
ژیان
[دەستکاری]لە منداڵیدا ھەتیو دەبێت. قەشەیەکی مەسیحی کە لەو کاتەدا لە سنەدا بووە دەیکات بە وەرگێڕی خۆی و لە لای ئەو ئینگلیزی فێر دەبێت و ئەبێت بە مەسیحی. لە لای پزیشکێکی مەسیحی لە ھەمەداندا فێری کارە سەرەتاییەکانی پزیشکی دەبێت و لە ساڵی ١٨٩٣ بۆ خوێندن دەچێت بۆ سوید و ئینگلستان. لە ساڵی ١٩٤٢ لە ھەمەدان دەمرێت.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Ellis H. Minns (١٩١٥). «Parchments of the Parthian Period from Avroman in Kurdistan». Journal of Hellenic Studies. ٣٥: ٩٨–١٤١. doi:١٠٫٢٣٠٧/٦٢٤٥٢٢.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ بە فارسی: «دکتر سعید خان کردستانی» نوشتە: جی. رسولی و کیدی الن
گرێدەر بۆ دەرەوە
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |