سەرکردەی جێگر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سەرکردەی جێگر یان جێگری سەرۆک (بە ئینگلیزی: Underboss) پلەیەکە کەوا لەنێو ڕێکخراوە تاوانکاریەکانی مافیادا بەدی دەکرێت، بەتایبەت مافیاکانی سیسیلیا، یۆنان و ئەمریکا. لەدوای سەرکردەی خێزانەکەوە، سەرکردەی جێگر خاوەن زۆترین دەسەڵاتە، کەوا لە حاڵەتی نەخۆشکەوتن، مردن یان زیندانیکردنی سەرۆکەکەی دەسەڵاتی تەواوی خێزانە مافیاکە دەگرێتە دەست.