سەرحەد ڤارتۆ
سەرحەد ڤارتۆ Serhed Varto | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ |
ھۆکاری مەرگ | بۆردوومانی فڕۆکە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتمەدار |
حیزبی سیاسی | پارتی کرێکارانی کوردستان کۆما جڤاکێن کوردستان |
ئەمروڵڵا دورسون ناسراو بە سەرحەد ڤارتۆ سیاسەتوانێکی کورد و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ووتە بێژی کەجەکە بوو. سەرحەد ڤارتۆ لە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیلەوە کوژراو.
کۆچی دوایی
[دەستکاری]سەرحەد ڤارتۆ لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستانەوە کوژراو. چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی سینانێ سۆر (عەلی ئاکتاش)، ناڤدار سنگەر (میکایل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەق (ڤەھیپ تەکین) و شیار فەرشین (جەلال ئۆزتورک) لەگەڵ سەرحەد ڤارتۆ کوژراون.[١][٢]
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ بە دوای تێپەربوونی چوار مانگ بە بڵاوکردنی ڕاگەیاندنامەیەک کوژراونی سەرحەد ڤارتۆ و چوار گەریلای دیکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم ڕووداوە نیشانەیەک لە ئەوە زانیوە کە میتی تورکیا خۆی لە باشووری کوردستان ڕێکخستووە و دەستی سیخوڕە خۆفرۆشەکان لە کوشتنی کەسایەتییە ناسراوەکانی بزۆتنەوە ھەیە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ڕۆژنیوز: ل سلێمانی سەرحەد ڤارتۆ و ھەڤالێن وی ھاتن ببیرانین، نووسراو لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ڕووداو: سەرحەد ڤارتۆ جانێ خوە ژ دەست دا، نووسراو لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ خەندان: کەجەکە: سیخورەکان دەستیان لەشەھیدکردنی سەرحەد ڤارتۆ و ھاوڕێکانیدا ھەبوە، نووسراو لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩.