سەتڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەتڵێکی پلاستیک

سەتڵ یان پەقرەج دەفرێکە سەرەکەی کراوەیە و بنەکەی تەختە، زۆربەیان دەسکێکیان ھەیە، بەزۆری بۆ ھەڵگرتنی شلەکان بەکاردەھێنرێن، لە ھەندێک باردا بۆ ھەڵگرتنی ماددەی ڕەقیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ، وەک لم و بەرد. قەبارەی باوی سەتڵەکان ١٠ لیترە.

زیاتر سەتڵەکان بۆ کاری ناوماڵ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ، بەڵام لە کاری دروستکردنیش کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ، ئەو سەتڵانەی تایبەت بە کاری قورسن و بۆ ھەڵگرتنی ماددەی وەکوو خۆڵ و خەڵووز و کۆنکریت بەکاردەھێنرێن لە ماددەی ستیل یان پلاستیکی بەھێز دروست دەکرێن.

زۆر جاران سەتڵ وەکوو ئامرازێکی یاریکردن سوودی لێ وەردەگیرێ.

مێژوو[دەستکاری]

جۆرەکان و بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

دۆڵچە: دەفرێکی چەرمینە، لە شێوەی سەتڵ. لە پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵ دروست دەکرێت، بۆ ھەڵێنجانی ئاو لە بیر و چاڵاو.[١]

پێشانگا[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە؛ ئەیلوولی ٢٠١٥.