دەرووناسیی پەرەسەندوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

دەرووناسیی پەرەسەندوو (بە ئینگلیزی: Evolutionary psychology) بریتییە لە ڕێبازێکی بیردۆزیی لە زانستە کۆمەڵایەتی و سروشتییەکان دا کە ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی پێکھاتە و بونیادی دەروونی لە دیدگەیەکی پەرەسەندنی نوێوە. ھەوڵ دەدات بۆ دیاریکردنی ئەوەی چ خەسڵەتێکی دەروونی مرۆڤ پێکھاتووە لە خۆگونجاندنی پەرەسەندوو، کە ئایا لە پەرەسەندنی مرۆڤ دا بەرھەمە کاراکان بەشێکن لە ھەڵبژاردەی سروشتی یان ھەڵبژاردەی سێکسی. لە زیندەزانی پەرەسەندوودا کردەیەکی باوە کە ئەو زانایانەی باوەڕیان بە خۆگونجاندنە لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر شێوازی ڕێکارە جەستەییەکان وەک دڵ، سییەکان و کۆئەندامی بەرگری.

ھەندێک لە زانایانی دەرووناسیی پەرەسەندوو ھەمان بیرکردنەوە پیادە دەکەن لەسەر دەرووناسیی و پێیان وایە کە بیردۆزی (یەکەیی مێشک) ھاوشێوەیە لەگەڵ جەستەدا و ھەر خۆگونجاندنێکی یەکەیی ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەرکێکی جیاواز. زانا و لێکۆڵەرەکانی دەرووناسی پەرەسەندن پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی کە زۆربەی ھەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ لە خۆگونجاندنە دەروونییەکانەوە سەرچاوەیگرتووە و پەرەیانسەندووە بە بەمەبەستی شیکارکردنی کێشە دووبارەکان لە ژینگەی مرۆڤ دێرینەکان دا.[١]

دەرووناسیی پەرەسەندوو تەنھا بە لقێکی ئاسایی دەرووناسیی دانانرێت بەڵکو بیردۆزی دەرووناسیی پەرەسەندوو دەتوانێت پێکھاتەیەکی بناغەیی و فرە بیردۆزیی بەدەستبخات کە ھەموو بواری دەرووناسی ئاوێتەدەکات بەھەمان شێوەی زیندەزانی پەرەسەندوو پێی ھەڵدەستێت لە زانستی زیندەزانی دا.[٢][٣][٤]

زانایانی دەرووناسیی پەرەسەندوو پێیان وایە کە ئەو ھەڵسوکەوت و خەسڵەتانەی بەشێوەیەکی گشتی لە ھەموو کلتوورەکان دا ڕوودەدەن نموونەیەکی باشن و بەرچاون لەسەر خۆگونجاندنە پەرەسەندووەکان،[٥] وەک توانای تێگەیشتن لە ھەستی کەسانی دی، جیاکردنەوەی کەسی ناسراو (یان نزیک، خزم) لە کەسی نەناسراو، دەستنیشانکردن و پێ باشتربوونی ھاوسەری تەندروستتر و ھاوکاری کردن بە کەسانی دیکە. چەندەھا لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر پەیوەندی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ بەم لایەنانەوە (ساواکوژی، ژیری، شێوازی ھاوسەرگیری، تێکەڵی سێکسی لەگەڵ چەند کەسێک دا، تێگەیشتن لە جوانی، نرخی بووک (مارەیی) و وەربەرھێنانی دایک و باوک) کە لێکۆڵینەوەکان ئەنجامی زۆر سەرنجڕاکێشیان ھەبووە.[٦] بیردۆز و ئەنجامەکانی دەرووناسیی پەرەسەندوو چەندین کارپێکردنی ھەیە لە چەندەھا بواری جیاوازی ئابووری، ژینگە، تەندروستی، یاسا، بەرێوبردن، زانستی پزیشکی دەروونی، سیاسەت و ئەدەبیات.[٧][٨]

ڕەخنەکانی دەرووناسیی پەرەسەندوو ھەڵدەستێت بە وروژاندنی پرسیارەکان دەربارەی ڕادە و توانای تاقیکردنەوەی بیردۆزەکان، گریمانەکانی زیرەکی درک و پەرەسەندووی، گرنگی ڕوونکردنەوە نابۆماوەییەکان و خۆنەگونجێنەرەکان لەگەڵ ئەو کێشە سیاسی و ڕەوشتییانەی سەرھەڵدەدەن بەھۆی لێکدانەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان.[٩][١٠]

بنەماکان[دەستکاری]

دەرووناسیی پەرەسەندوو لەسەر چەند پێھاتە وبنەمایەکی بنچینەی دامەزراوە:

  1. مێشک ئامێرێکی لێکدانەوەی زانیارییە و لە وەڵامی کردە ناوەکی و دەرەکییەکان دا ھەڵدەستێت بە بەرھەمھێنانی ھەڵسوکەوت.[١١][٢]
  2. شێوازی ڕێکارە خۆگونجاندنەکانی مێشک لەڕێی ھەڵبژاردەی سروشتی و سێکسییەوە بنیادنراوە.
  3. ڕێکاری جیاوازی دەمارەخانەکان تایبەتمەندبوون بۆ شیکارکردنی کێشەکان لە ڕابردووی پەرەسەندووی مرۆڤ دا.[١٢]
  4. زۆربەی پێکھاتە و ڕێکارەکانی مێشک بەشێوەیەکی نائاگایی بەرێوەدەچن و زۆربەری کێشە دەروونییەکانی چارەسەرکردنیان ئاسان دیارە لەڕاستی دا کێشەی زۆر ئالۆزن کە بە بێ ئاگاییانە چارەسەردەبن لەڕێی ڕێکارە دەمارەخانەییەکانەوە.
  5. دەروونی مرۆڤ لە چەندین ڕێکاری تایبەتمەند پێکھاتووە کە ھەر یەکێکیان ھەستیارە بە جۆر و ئاستێکی جیاوازی زانیاری و کردەکان. ئەم ڕێکارانە تێکەڵ دەکرێن بۆ بەرھەمھێنانی ھەڵسوکەوتە ئاشکرا و دیارەکان.[١٥]

ڕەھەندە کلتووریە گشتییەکان[دەستکاری]

زانایانی دەرووناسیی پەرەسەندوو پێیان وایە کە ئەو ھەڵسوکەوت و خەسڵەتانەی بەشێوەیەکی گشتی لە ھەموو کلتوورەکان دا ڕوودەدەن نموونەیەکی باشن و بەرچاون لەسەر خۆگونجاندنە پەرەسەندووەکان.[٥] ڕەھەندە کلتووریە گشتییە دووبارەبۆوە جیھانییەکان پێکدێت لە (زمان، ژیری، ئەرکە کۆمەڵایەتییەکان، ئەرکە ڕەگەزییەکان و تەکنۆلۆژیا)[١٣] خۆگونجاندنە دەروونییە پەرەسەندووەکان (وەک توانای فێربوونی زمانێک) کارلێک دەکەن لەگەڵ کردە کلتورییەکان دا بۆ بەرھەمھێنانی ھەڵسوکەوتی دیاریکراو.

جیاوازییە بنەڕەتییەکانی ڕەگەزەکان (وەک ھەبوونی پەرۆشی زۆر بۆ جووتبوون لە پیاوان و ھەبوونی خەسڵەتی شەرمنی لە ئافرەتان دا) ڕوونکراوەتەوە لەڕێی دوو لایەنی بوونی خۆگونجاندنە دەروونییەکان کە ڕەنگدەرەوەی جیاوازی ڕوانینە دەربارەی جووتبوون لە ژن و پیاوان دا.[١٤] ھەروەھا لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە بەژداربووان توانای ناسینەوەی دەربڕینە ڕووخسارییەکانی سەر دەموچاوی پیاوان بەرامبەر بە ترس باشتر بناسەنەوە بە بەراورد بە ژنان.

زانا و لێکۆڵەرانی دەرووناسیی پەرەسەندوو ھەڵدەستن بە ڕوونکردنەوەی ڕێبازەکەیان بە دەستەواژەی «نموونەی پێوانەیی زانستی کۆمەڵایەتی» و بە پێی ئەمە مێشک ئامێڕێکی ژیری مەبەستداری گشتتیە کە بەتەواوی بەھۆی کلتوورەوە شێوەکراوە.[١٥][١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Confer et al. 2010; Buss, 2005; Durrant & Ellis, 2003; Pinker, 2002; Tooby & Cosmides, 2005
  2. ^ ی ا Cosmides، L.؛ Tooby، J. (13 January 1997). "Evolutionary Psychology: A Primer". Center for Evolutionary Psychology. لە ڕێکەوتی ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  3. ^ Duntley and Buss 2008
  4. ^ Carmen, R.A. , et al. (2013). Evolution Integrated Across All Islands of the Human Behavioral Archipelago: All Psychology as Evolutionary Psychology. EvoS Journal: The Journal of the Evolutionary Studies Consortium, 5, pp. 108–26. ISSN 1944-1932 PDF
  5. ^ Schacter et al. 2007, pp. 26–27
  6. ^ "Despite this difficulty, there have been many careful and informative studies of human social behavior from an evolutionary perspective. Infanticide, intelligence, marriage patterns, promiscuity, perception of beauty, bride price, altruism, and the allocation of parental care have all been explored by testing predictions derived from the idea that conscious and unconscious behaviours have evolved to maximize inclusive fitness. The findings have been impressive." "social behaviour, animal." Encyclopædia Britannica. Encyclopædia Britannica Online. Encyclopædia Britannica, 2011. Web. 23 January 2011. [١].
  7. ^ The Oxford Handbook of Evolutionary Psychology, Edited by Robin Dunbar and Louise Barret, Oxford University Press, 2007
  8. ^ The Handbook of Evolutionary Psychology, edited by David M. Buss, John Wiley & Sons, Inc. , 2005
  9. ^ Rose، Hilary (2000). Alas, Poor Darwin: Arguments Against Evolutionary Psychology. Harmony; 1 Amer ed edition (10 October 2000). ISBN 978-0-609-60513-4. 
  10. ^ Lancaster، Roger (2003). The Trouble with Nature: Sex in Science and Popular Culture. Berkeley: University of California Press. ISBN 978-0-520-23620-2. 
  11. ^ "Buss Lab – Evolutionary Psychology at the University of Texas". لە ڕێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  12. ^ "I can't believe it's evolutionary psychology!". 2016-03-07. 
  13. ^ Buller, David J. Adapting minds: Evolutionary psychology and the persistent quest for human nature. MIT press, 2006, p.8
  14. ^ Laland, Kevin N. and Gillian R. Brown. 2002. Sense & Nonsense: Evolutionary Perspectives on Human Behavior. Oxford University Press, Oxford. pp. 287–319.
  15. ^ Gaulin and McBurney 2003 pp. 25–56.
  16. ^ See also "Environment of evolutionary adaptation," a variation of the term used in Economics, e.g. , in Rubin، Paul H (2003). "Folk economics". Southern Economic Journal. 70 (1): 157–71. JSTOR 1061637. doi:10.2307/1061637.