سێیەم کۆنترین زانکۆ لە ئینگڵتەڕا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێیەم کۆنترین زانکۆ لە ئینگڵتەڕا[note ١] دیبەتی سێیەم کۆنترین زانکۆ لە ئینگڵتەڕا لەوەتەی ناوەندی سەدەی ١٩یەم ئەم گفتوگۆیە بەردەوامە، کە ڕکابەرەکەی دەڵێت کە لە بنەڕەتدا باسەکە لەسەر زانکۆی دورهام کراوە وەک سێیەم کۆنترین زانکۆ کە بە فەرمی دانپێدانراوە (١٨٣٢) و سێیەم زانکۆیە کە بڕوانامە بەخشیوە (١٨٣٧) و زانکۆی لەندەن وەک سێیەم زانکۆ کە جاڕنامەی شاهانەی پێبەخشرا (١٨٣٦). و ئەمانەی تر بەم دواییانە ھاتنە ناو گفتوۆگۆکە زانکۆی کۆلێژی لەندەن بەو پێیەی کە بە ناوی زانکۆی لەندەن (١٨٢٦) دامەزراوە و سێیەم کۆنترین دامەزراوەی زانکۆ بووە کە دەستی بە وانەوتنەوە کردووە (١٨٢٨) و کۆلێژی کینگ لەندەن (کە بە فەرمی بانگەشەی ئەوە دەکات کە چوارەم کۆنترین زانکۆیە لە ئینگلتەرا بەڵام لەلایەن هەندێک لە خوێندکارانەوە بانگەشە دەکرێت کە سێیەم دامەزراوەی زانکۆیە کە جاڕنامەی شاهانەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٨٢٩). زۆربەی مێژوونووسان دورهام وەک سێیەم کۆنترین زانکۆ لە وڵات دەناسێنن، ئەمەش بە پەیڕەوکردنی پراکتیکی ستاندارد لە چۆنیەتی پێناسەکردنی زانکۆ و چۆن بەشێوەیەکی مێژوویی جێبەجێکراوە.[note ٢]

مێژوو[دەستکاری]

دوای دامەزراندنی زانکۆی ئۆکسفۆرد (ساڵی ١١٦٧) و زانکۆی کامبرێج (١٢٠٩)، زانکۆی نۆڕتامپتن لە ساڵی ١٢٦١ بە جاڕنامەی شاهانەی هێنری سێیەم دامەزراوە.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ following the establishment of the universities of Oxford (by 1167) and Cambridge (1209)
  2. ^ The third university to be founded in England was the medieval University of Northampton (est. 1261), but this institution survived only until 1265 and is not connected to the modern University of Northampton, established as a university college in 1975 and awarded university status in 2005.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]