سیرۆسیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باکردنی زگ لە کەسێکی تووشبوو بە سیرۆسیس

سیرۆسیس (لە وشەی یۆنانی: κίρρωσις کە بە واتای حاڵەتی زەردبوونە)[١][٢] ئاکامی نەخۆشی پێشکەوتووی جەرگە. لەم حاڵەتەدا شانەی سروشتی جەرگ لەگەڵ شانەیەکی فایبرۆزی و ناوەندگەلێکی تازەی خانەەکانی جەرگ، جێگۆڕ دەبێت کە ئەم شانە فایبرۆزییە و خانە نوێکان توانایی کار کردنی نۆرماڵیان نییە. و لەبەر ئەمەیش جەرگ کارکردی خۆی لە دەست دەدات.[٣] سیرۆسیس چەندین هۆکاری هەیە وەکوو خوارنەوەی زۆری ئەلکول یان تووشبوون بە هێپاتایتیس، جاری وایش هەیە کە هیچ هۆکارێک بۆ سیرۆسیس نادۆزرێتەوە.

بەربڵاوبوون[دەستکاری]

زانایان مەزەندەی ئەوە دەکەن کە سیرۆسیسی جگەر کاریگەری لەسەر نزیکەی ١/٤٠٠ کەس هەیە لە ئەمریکا، ئەو کارتێکردنانە نزیکەی ١ لە ٢٠٠ کەسیان تەمەنیان لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٤ ساڵاندا بووە، هەربۆیە ئەوکەسانەی لە پۆلینی ئەو تەمەنەدان ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بەرزە. سیرۆهۆیس ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ٢٦ هەزار کەس لە ئەمریکا، ئەمەش حەوتەمەین گەورە هۆکار بۆ مردنی خەڵکی تەمەن ٢٦ بۆ ٦٤ ساڵان لە ئەمریکا.[٤]

نیشانەکان[دەستکاری]

سیرۆسیس کۆمەڵێک نیشانەی هەیە لەوانە:[٤][٥]

  • تامانی هەستی تامکردن و چێژ
  • هەست بە لاوازی یان ماندووبوون
  • تا
  • دابەزاندنی کێش چاوەڕوان نەکراو.


لەگەڵ خراپتربوونی فرمان و چالاکییەکانی جگەر، نیشانەکانی تر بەدیاردەکەون لەوانە:

  • ڕووشان و خوێن بەربوون
  • زەرد هەڵگەڕانی پێست و سپی بوونی چاو
  • خورانی پێست
  • ڕەنگی میز دەبێتە قاوەیی یان پرتەقالی
  • سەرلێشێواوی، بیرکردنەوەی دژوار، لە دەستدانی بیرەوەری وە گۆڕانکاری کەسایەتی
  • سووربوون لە ناو لەپی دەستەکانتدا
  • ئەو خوێنبەرانەی کە دەوری پەڵەی بچوک، سووری سەر پێستت (telangiectasias) دەدن.
  • لە پیاواندا : لەدەستدانی توانای سێکس، گەورەبوونی مەمک و بچووکبوونەوەی گون
  • لە ئافرەتدا: وەستانی سووڕی مانگانەی پێشوەختە (چیتر ماوەی مانگانەت نیە).

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.perseus.tufts.edu/hopper/text?doc=Perseus:text:1999.04.0057:entry=kirro/s
  2. ^ http://www.etymonline.com/index.php?term=cirrhosis
  3. ^ http://www.mayoclinic.com/print/cirrhosis/DS00373/DSECTION=all&METHOD=print
  4. ^ ئ ا Cirrhosis of the Liver، ماڵپەڕی Cirrhosis of the Liver، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هێنراوە.
  5. ^ Cirrhosis، ماڵپەڕی healthline، ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هێنراوە.