سیبەوەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبوو بیشر عەمڕ بن عوسمان بن قەنبەڕ فارسی ئینجا بەسڕی ناسراو بە سیبەوەی یان سیبەوەیھی، (أبو بشر عمرو بن عثمان بن قنبر - سيبويه)، پێشەوای زانستی نەحو، یەکەم کەس کە زانستی نەحوی عەرەبی فراوان کرد و یەکەم پەرتووکی دانا لەم زانستەدا. لە ساڵی ١٤٨کۆچی بەرامبەر ٧٦٥ زایینی لە یەکێک لە گوندەکانی شیراز لەدایکبووە، دواتر کۆچی کردووە بۆ بەسڕە، سەرەتا کەمێکی لە فقھی ئیسلامی و حەدیس وەرگرت پاشان ڕووی کردە عەرەبی، زانستی نەحوی لە ئەلخەلیل بن ئەحمەد فەڕاھیدی و یونس بن حەبیب و ئەخفەشی ئەکبەڕ وەرگرتووە، ئەو پێشەوای نەحو بوو لە مەدرەسەی نەحویی بەسڕی، ھەروەھا چووەتە بەغدا و گفتووگۆشی لەگەڵ کیسائی کردووە، لەوێش گەڕاوە بۆ شیراز و ھەر لەوێ کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٨٠ک بەرامبەر ٧٩٦ک. (سیبەوەیھی) واتە: بۆنی سێو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]