سۆکۆتڕا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سۆکۆتڕا بەئەرخەپێلی یەمەنی ناوزەند دەکرێت،کە پێک ھاتوە لە چوار دورگە،دەکەوێتە زەریای ھیندی ڕوبەڕو بە کەناڕاوەکانی قیلۆچی ئەفریکی نزیک بە کەنداوی عەدەن٫بەدوری ٣٥٠ کم لەباشوری نیمچەدورگەی عەرەبی٫ئەم ئەرخەپىلە چواردورگە لەخۆ دەگرىت سەرەکیەکەی سۆکۆتڕایە،سیانەکەی تریش ناویان دەرسە و سەمھە و عەبدوڵکۆریە،دوو دورگەی بچوکی بەردینیشی ھەیە ،ئەم دورگەیە بە گەورەترین دورگەی یەمەن و سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان ھەژماردەکرێت،کە درێژیەکەی ١٢٥ کم و پانیەکەی ٤٢ کم دەبێت شۆستەی کەناراویەکانی ٣٠٠ کم ە،پایتەختی دورگەکە ناوی حەدیبۆیە ژمارەی دانیشتوانی بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ بە ١٣٥٠٢٠ کەس دادەنرێت.

ناوبانگ و گرنگە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەرھەڵدانی بازرگانی بەکەلوپەلە ئاینیەکان(بخور)کە لەڕێو ڕەسمە ئاینیەکانی کریستیانی و ئیسلامی بخوریان بەکار ھێناوە کە لەوکات تەنھا لەم دورگەیە ھەبوو.ھەروەھا بەرھەمھێنانی (دڕکی سۆکۆتڕایی)کە لە ڕێوڕەسمە ئاینیە کۆنەکان و نوێ کان ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو،ھەربەھۆی ھەبونی (بخور)و جۆرەکانی لەلایان یۆنانیەکانەوە بە دورگەی بەختەوەری بانگ دەکرا.

دابڕان و شێوازێکی تایبەت و جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەفەریکا و نیمچەدورگەی عەرەبی ھەم لەڕوی سروشتی خاکەکەو بەرھەمەکانی ھەم لە ڕوی پێک ھاتەی کۆمەڵایەتیشیەوە.[١]

ناوچەیەکی جیاوازە لەڕوی چۆنیەتی و جۆریەتی بەرھەمە میوەییەکانی، کە ٪٧٣ لەجۆری میوەکانی جیھان تەنھا لەم دورگانە ھەن،وە ٪٩ خشۆکە ئاویەکانی جیھان تەنھا لەم دورگە ھەن وە لەھیچ شوێنێکی تری جیھان ناتوانن بژین.[٢] وە لەڕوی باڵندەو جۆرەکانی لەسەر ئاستی جیھان (لە ٢٩١ جۆر ٤٤ جۆریان لەم دورگە لەدایک دەبن و کۆچ دەکەن)، ژیانی ژێر دەریایی سۆکۆتڕا تەواو تایبەت مەندی خۆی ھەیە کە ٣٥٢ جۆر مرواری لەخۆدەگرێت لەگەڵ ٧٣٠ جۆر ماسی تایبەت کە لەشوێنی تری جیھان نابینرێن لەگەڵ ٣٠٠ جۆر لە قڕژاڵ و جۆرەکانی. [٢]

لەساڵی ٢٠٠٨ دورگەکە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی جیھان دیاری کرا، [٣]. وە نازناوی "سەیرترین شوێنی جیھان "ی پێبەخشرا،لەساڵی ٢٠١٠ وەک جوانترین شوێنی جیھان ھەژمارکرا بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک0[٣][٤]. لەئۆکتۆبەری ٢٠١٣ بەناوی پارێزگای ئەرخەپێل سەربەخۆیی خۆی لەپارێگای حەزرەمۆت وەرگرت .[٥]

ناونانی[دەستکاری]

سۆکۆتڕا ناوی ڕەسەنی دورگەکەیە ھەرلەکۆنەوە بەم ناوە بانگ کراوە کەناوێکی کۆنی یۆنانیە ،بەواتی بەختەوەری دێت ،مێژوونوسان بەم جۆرانە ناویان ھێناوە بۆنموونە:دیۆسکۆرێدس،سۆکۆتێڕا،سکۆتڕا،سکوتڕا،ئەسکۆتێرا،سۆکتڕا،سکۆتڕێ ،سۆکۆتڕا.

مێژوو[دەستکاری]

نەخشەی ئەرخەپێل سۆکۆتڕا

کۆنترین پارچەیەکی شوێنەواری کە لەدورگەکە دۆزرابێنەوە لەشوێنێک بوە کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی دورگەکە لە گوندێک بەناوی ڕاکف ،کە ھی سەردەمی چاخی بەردینە،بەگوێرەی توێژینەوە ڕوسی و یەمەنیەکان کەکاری ھەڵکۆڵینیان ئەنجام داوە شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە کە ڕووبەڕەکەی ١٦٠٠ متر چوارگۆشەیە،کە چەندین کەللە سەر و ئێسکە جومگەی مرۆڤی کۆنی تێدابوە،کە لەگەڵیان کەل و پەلی ڕۆژانەی بەردینیان دۆزیوەتەوە،سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بۆ نیوەی دووەمی ھەزارەی یەکەمی پێش زایین.

وە لەناوچەی ئاریۆش چەندین بەردی نەخشدار و کەڵو پەڵی کۆنیان دۆزیوەتەوە،کەسەردەمەکەی بۆ سەدەی دووەم تا شەشەمی زاین دەگەڕێتەوە.

مێژووی کۆن[دەستکاری]

ھەریەکە لە ئەگریکی و فیرعۆنەکان و پاشان فارس و ڕۆمەکان دەستیان بەسەر دوورگەکە داگرتوە.

دواتر حەمیریەکان لەساڵی ٣٢٠ تا سەدەی چوارەمی زاین دەستیان بەسەر دورگەکە داگرتوە و کردوتیانە بەشێک لە شانشینی حەزرەمۆت .

مێژووی ناوەڕاست[دەستکاری]

نەخشەیەکی پورتوگالی کۆنی نیمچەدوورگەی عەرەبی،کە تیایدا دەریای سوور و دوورگەی سۆکۆتڕا و کەنداوی فارسی وگەڕووی ھورمز نیشان دەدات.

لەساڵی ١٥٠٧ کەشتیەکی پورتوگالی بەسەرکردایەتی ترستاو دا کۆنھا واڵڤۆنسۆ دەستی بەسەر دوورگەکە داگرت تاوەکو ساڵی ١٥١١.[٦][٧]

لەساڵی ١٥١١ میھریەکان کە ماسی گری ڕەسەنی ناوچەکە بوون ڕووبەڕوی پورتوگالیەکان وەستانەوەو لە دوورگەکە دوریان خستنەوەو میرنشینێکی سەربەخۆیان ڕاگەیاند لە دوورگەکە تاکو ھاتنی ئینگلیز بۆناوچەکە.

مێژووی نوێ[دەستکاری]

لەساڵی ١٨٧٦ لەکاتی بەدیارکەوتنی ئینگلیزەکان لەکەنداوی عەدەن ،نوێنەری ڕامیاریی ئینگلیزەکان لەگەڵ شای میھریەکان ڕێککەوتنامەیەکیان مۆرکردلەبارەی پاڕاستنی کەشتیە سەربازیەکانی ئینگلیز و قەوارە ڕامیاڕیەکەی میھریەکان بەسەربەخۆیی ،بۆیە لەساڵی ١٨٨٦ وەک میرنشینێکی کومۆنۆلسی بەریتانی ھەژمارکرا.

لە ٣٠ نۆڤەمبەری ١٩٦٧ دوای شۆڕشی ١٤ ئۆکتۆبەر لەیەمەن گروپێکی سەربازی یەمەنی دەستیان بەسەر دوورگەکە داگرت ،بەڵام لەلایەن میھریەکانەوە بەرپەرچیان درایەوەو لەدورگەکە دووریان خستنەوە تا ھاتنی ڕووسەکان بۆ دوورگەکە.

یەمەنی باشور[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٦٨ یەکێتی سۆڤیەت دەستی بەسەر دوورگەکە داگرت و بنکەیەکی سەربازی دەریایی دامەزراند درێژەی کێشا تاوەکو داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت ١٩٩١،دواتر یەمەنیەکان دەستیان بەسەر داگرت و کردیان بەبەشێک لەخاکی یەمەن.[٨]

وەک بەشێک لە کۆماری یەمەن[دەستکاری]

جوگرافیا[دەستکاری]

شوێن[دەستکاری]

شوێنی ئەرخەپێل سۆکۆتڕا .

ئەرخەپێل سۆکۆتڕا دەکەوێتە بەشی خوارەوەی باشوری یەمەن بەرامبەر بە شاری مەکلا لەڕۆژھەڵاتی کەنداوی عەدەن لە زەریای ھیندی وە لەبەری ڕۆژھەڵاتی دەڕوانێتە سەرکەناڕاوەکانی قیلۆچی ئەفریکی ،نزیکەی ٣٠٠ کم لە کەناراوەکانی یەمون دوورە وە ٩٠٠ کم لە شاری عەدەن.

پۆتان

ئەرخەپێل سۆکۆتڕا دەکەوێتە نزیک ھێڵی پانی زەوی لەنێوان ھێڵی درێژی ٥٣.١٩ و ٥٤.٣٣ لە ڕۆژھەڵاتی ھێڵی گرێنتش وە لەنێوان ھێڵی پانی ١٢٨ و ٤٢.١٢  باکوری ھێڵی ناوەڕاست ،ھەربەو ھۆیەوە ناوچەیەکی کەمەرەیی ھەژماردەکرێت وە بوەتە ھۆی تایبەتمەندیەک لەبەرھەمە ڕوەکی و ئاژەڵیەکانی .

پێگەی ستراتیژی

ئەرخەپێل سۆکۆتڕا دەکەوێتە سەر ڕێڕەوێکی دەریایی جیھانی کە سەرجەم وڵاتە کەناراویەکانی زەریانی ھیندی بە جیھان دەبەستێتەوە .

ڕووبەر

ئەم دورگەیە بە گەورەترین دورگەی یەمەن و سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان ھەژماردەکرێت،کە درێژیەکەی ١٢٥ کم و پانیەکەی ٤٢ کم دەبێت شۆستەی کەناراویەکانی ٣٠٠ کم ە.

بەرزونزمی[دەستکاری]

بەرزونزمی سۆکۆتڕا
کەڵە شاخێک بەشێوەی قەدی دار لەبناری کێوێکی حەدیبۆی پایتەخت.

ئەرخەپێلی سۆکۆتڕا بەرزونزمی زۆری لەخۆگرتوە، کە تەپۆڵکەو دەشت و گرد و شاخ و کەناراوە ئاوی ھەیە،ناوەڕاستی دوورگەکە زنجیرەیەک شاخی ھەیە بەبەرزی و نزمی جیاواز بەڵام لەبەشی باکور و باشوری دوورگەکە دەشتە لیتەنیەکانی ھەیە کەوا تەپۆڵکەی قەدباڵی شاخەکان بە کەناراوەکانی دەبەستێتەوە ،"شاخی حەجیرە"بەبەرزترین شاخەکانی دادەنرێت ،بەشی زۆری دانیشتوانەکەی لە کەناراوەکانی نیشتەجێن .

بەم جۆرە دەتوانین بەرزی و نزمی دوورگەکە بەسەر چوار بەش دابەشی بکەین وەک:

تەپۆڵکەکانی ناوەڕاست[دەستکاری]

شاخاویەکان[دەستکاری]

وێنەیەک لەشاخی جیزە.
 شاخ تڕۆپک
شاخی حەجهەر ١٥٠٥
شاخی فالج ٦٤٠
شاخی قولهەل ٩٧٨
شاخی كەدح ٦٩٩
شاخی قەتەری ٥٦٠
شاخی تێد بەعة     ٥٥٠
شاخی خەيرها ١٣٩٤
شاخی قاتن ٨٠٠
شاخی فادهن ٧٧٨
شاخی قەیرەخ ٦٦٠

دۆڵەکان[دەستکاری]

وێنەی دۆڵێکی سۆکۆتڕا

کەندەڵانەکان[دەستکاری]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

داڕمانی لم لەسۆکۆتڕا .

باران بارین[دەستکاری]

شوێنی کۆکردنەوەی خوێ.

بایەکان[دەستکاری]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی دوورگەی عەبدوڵکۆری لە ١٨٩٨.

ژینگە[دەستکاری]

ژیانی ڕوەکی[دەستکاری]

داری خوێنین ،دارێکی دەگمەنی دوورگەکەیە.

باڵندەکان[دەستکاری]

چۆلەکەی سۆکۆتڕا .
بازەکانی سۆکۆتڕا .

ئەشکەوتەکان[دەستکاری]

ئەشکەوتی ھۆک لەناوچەی حالە کەکەوتۆتە ڕۆژھەڵاتی دوورگەکە،درێژیەکەی ٣ کم بەرامبەر ١٠٠٠ مەتر پانی بەبەرزی ٨ مەتر.
ئەشکەوتی ھۆک

ئەشکەوتی حۆق[دەستکاری]

کەناراوەکانی[دەستکاری]

بێرێکی کۆن بۆ ھەڵکۆڵینی کەنار دەریاکان و ئاوەتەنکەکان بەمەبەستی دۆزینەوەی مرواری و مەرجان.
کەنارێکی دوورگەکە.

تاڤگەکان[دەستکاری]

گواستنەوەو گەیاندن[دەستکاری]

قوللەی چاودێری قڕۆکەخانەی  سۆکۆتڕا
Sharing the road (6407192129).jpg
ڕێگای  سۆکۆتڕای قوڕین

کارگێڕی[دەستکاری]

کارگوزاریە گشتیەکان[دەستکاری]

خوێندن[دەستکاری]

تەندروستی[دەستکاری]

ڕەوشەنبیری[دەستکاری]

شێوەزارەکان[دەستکاری]

مۆسیقا و ھۆتراوە[دەستکاری]

وەرزش[دەستکاری]

گەشت و گوزار[دەستکاری]

شوێنەوارە مێژوویی و گەشتیاریەکان[دەستکاری]

وێنەخانە[دەستکاری]

ئەشکەوتی حالە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ socotraisland.org Archived ١٥ی شوباتی ٢٠١٢, at the Wayback Machine.
  2. ^ a b ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ a b http://whc.unesco.org/en/list/1263 موقع اليونسكو للتراث العالمي اليمن (سقطرى)
  4. ^ Socotra Island | Atlas Obscura
  5. ^ مأرب برس- الرئيس هادي يعلن سقطرى محافظة مستقلة كاملة الصلاحيات
  6. ^ Diogo do Couto, "Décadas da Ásia", década X, livro I
  7. ^ احتل البرتغاليون سقطرى وهجروها بعد أربع سنوات فقط، بما أنها لم تكن مفيدة كموقع متقدم للفتوح- أنظر "Foundations of the Portuguese empire, 1415-1580, Diffie, Shafer, Winius", p. 233
  8. ^ قصة العلاقات السورية الروسية