سۆسیال دێمۆکڕاسی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵە سوور ھێمایەکە بۆ سۆسیالدیموکراسییەکان

سۆسیال دێمۆکڕاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یا دیموکراسیی کۆمەڵایەتی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران تەنها حزبێکە، کە لە سەر بنەمای سۆسیالیسمی کۆمەڵایەتی واتە سۆسیال دێموکڕاسی خەبات دەکات[١][٢][٣][٤][٥] کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران ساڵی ١٩٦٩ لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە زانکۆی تاران دامەزرا[٦]. ساڵی ١٩٨٣ لە گەڵ چەند حزبی چەپی دیکە حزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان پێکهێنا وە هەر بەناوی کۆمەڵە چالاکی ئەنجامدا تا دواتر ساڵی ٢٠٠٠ وەک حزبێکی باوەڕ بە سۆسیال دێمۆکڕاسی وە هەروەها مافی دادپەروەیی کۆمەڵایەتی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لە حزبی کۆمۆنیست هاتە دەر و ئێستا یەکم حزبە کە باوەڕی بە بەهاکانی سۆسیال دێموکڕاسی هەیە جیا لە کۆمەڵە دوو حزبی دیکەش حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دێموکڕاتی کوردستان (حدک)لە سەر بنەمای سۆسیالیسمی دێموکڕاتیک بۆ ئێرانێکی دێموکڕاتیکی سۆسیالیست خەبات دەکەن. حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ساڵی ١٩٢٤ دامەزراوە و لە کۆنگرەی سێی خۆی سۆسیالیسمی دێموکڕاتیکی[٧] پەسەند کرد. جیاوازی سۆسیال دێموکڕاسی و سۆسیالیسمی دێموکڕاتیک[٨] لە سەر چۆنایەتی و چەندە بەکارهێنانی دێموکڕاسییە.

گروپی سۆسیال دێموکڕاتەکان[دەستکاری]

ڕێکخراوی ئینتراناسیونال سۆسیالیست[٩] کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، حزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڕێکخراوی ناوبراودا ئەندامن

ڕێکخراوی هاوپەیمانی پێشڕەو[١٠] کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەندامی فەرمی ڕێکخراوی ناوبراون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]