سکۆت کووپەر (دەرھێنەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سکۆت کووپەر (دەرهێنەر)ەوە ڕەوانە کراوە)
دەرهێنەر سکۆت کووپەر لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٠٩

سکۆت کووپەر (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٠) دەرهێنەرێک،ئەکتەرێک و بەرهەمهێنەرێکی ئەمەریکیە.بەهۆی دەرهێنان و نووسینی پڕۆژەی فیلمی (Cray Heart) لە نواندنی ئەکتەر جێف بریجز ناسرا ، کە دواتر فیلمەکە سێ خەڵاتی ئۆسکاریش بردەوە لەساڵی ٢٠٠٩.پڕۆژەی دووەمی دەرهێنانی سکۆت فیلمی ئاکشنی (Out of the Furnace) بوو لە نواندنی ئەکتەران کریسچن بەیل و ودی هاریلسن بوو ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بۆکس ئۆفیسدا و نەیتوانی داهاتەکەی خۆی بەدەستبێنێتەوە.ساڵی ٢٠١٥ بۆ سکۆت بە ساڵێکی مەزن دادەنرێت بەتایبەتی بەهۆی کارکردن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆنی دێپدا ، کە تیایدا هەڵسا بە دەرهێنانی فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش ، کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی چەتەی پێشووی شاری بۆستن دەکات بەناوی وایتی بەلگەر.