سکانتزێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکانتزێن یان سکانسێن گەڕەکێکە لەسنوری شارەوانی ھۆڵستاھاممەر لەستۆکھۆڵم، ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی دڵڕفێنە، چەندین باخچە و مۆزەخانە و بازاڕی گەورە و ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت، بەشێکە لە(Ecomuseum Bergslagen)، کە ناوچەیەکی نیشتەجێبونی ھاوڵاتیانە.

مێژوو[دەستکاری]

سکانتزێن کەناڵێکی بەرزی ھەیە، بەناوی کەناڵی ئاوی سترۆمس ھۆڵم کە دەروازەیەکی دوو دەرگایی گەورەی ھەیە پێشتر لەلایەن شا گۆستافی چوارەم ئەدۆڵف دروستکراوە، ئەم دەروازەیە کە وەک باڵاخانەیەکی گەورەیە، پێشتر فەرمانگەی کارگێڕی کەناڵەکە بووە، ھەروەھا بەشی ھونەرکاری(Mekanikus) کەناڵەکەش ھەرلەوێ بوە کە سی فەرمانبەر لەم فەرمانگەیە کاریان دەکرد، کە ھەرکەشتییەک بە کەناڵەکە ڕەت بوبا باج و گومرگیان لێ وەردەگرت.

لەبەشی باکوری دەریاچەیەک ھەیە بەناوی دەریاچەی سکانتزێن Skantzsjön، ئەم دەریاچەیە دەستکردە بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئاوی کەناڵەکە دروستکراوە، لەسەر دەریاچەکە تەپۆڵکەیەک ھەیە کە دەڕوانێتە کەناڵەکە شوێنێکە تۆماری گشتی کەناڵەکەی لێ ھەڵدەگیرا، ئێستا کلێسایەکی لێ سازکراوە١٧٩٠، ئەم ناوچەیە شوێنێکی باش بوو بۆ کشتوکاڵ و کرێکارانی بار و دەستکەوتنی ھەلی کار بۆ ھەژاران و تازە ھاتوانی شار، نوسینگەی سەرەکی کەناڵەکە و ھەندێ لە باڵەخانەکانی دەوروپشتی ئێستا کراون بە مۆزەخانە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]