سوپای موجاھیدین (عێراق)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوپای موجاھیدین
پەڕگە:Jish.jpg
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤

سوپای موجاھیدین ڕێکخراوێکی چەکداریی عێراقییە و دوای داگیرکردنی عێراق دامەزراوە و پەیوەندی ھەیە لەگەڵ سوپای ئیسلامیی لە عێراق. ڕێکخراوەکە بە تایبەتی لە بەغدا و ئەنبار و دیالە چالاکە. یەعقووب جابر حەسەن سەرکردایەتی دەکات کە یەکێک لە ھاوکارە نزیکەکانی بارزان ئیبراھیم حەسەن، نیوە برای سەددام حوسێن، یەعقووب لە دوو ھەوڵی تیرۆرکردن لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ئەنجامدرابوو ڕزگاری بووە، زۆرینەی سوپای موجاھیدین شەڕکەرانی حیزبی بەعس و ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراقن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]