سووڕی ئاو
Jump to navigation
Jump to search
سووڕی ئاو یان سووڕی ھایدرۆلۆجی بە گەڕانی ئاو لە ناو سروشتدا دەوترێ و باسی سووڕانی ئاو لە گۆی زەویدا دەکا. سووڕی ئاوی سووڕانێکی ساکار نییە بەڵکوو کۆمەڵێکە لە بزاو و سووڕانە جۆربەجۆرەکان لە سە بەشی گۆی زەویدا یانی تەوشک (ئەتمۆسفێر)، ھایدرۆسفێر و لیتۆسفێر. سووڕانی ئاو لە ناو ئەم بەشانەدا و لە چینێک بە ئەستوورایی ١٦ کم ڕوو دەدا کە ١٥ کیلۆمەتری لە ئەتمۆسفێردایە و تەنیا یەک کیلۆمەتری لە ناو لیتۆسفێردایە.
سووڕی ئاوی سووڕێکە بەبێ سەرەتا و کۆتایی. ئاو لە ڕووپەڕی زەریا و وشکاییەکان دەبێتە ھەڵم و دەچێتە ناو ئەتمۆسفێرەوە و پاشان دیسان ئەم ھەڵمی ئاوە بە ڕەوتی جۆربەجۆر دەبێتە بارین و بەسەر ڕووپەڕی زەوی یان زەریادا دەبارێتەوە.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سووڕی ئاو تێدایە. |
- سووڕی ئاو، ڕێکخراوەی زەویناسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (ئینگلیزی)