بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سلاڤۆی ژیژێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سلاڤۆ ژیژەک

سلاڤۆ ژیژەک لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٤٩ فەیلەسووف و ئابووریزان و ڕەخنەگری سلۆڤینییە و کاریگەربووە بە فرێدریش ھێگێل و کارڵ مارکس ، ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی سلۆڤینی بوو هەتاوەکو تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ . یه‌کێکه‌ له‌ توێژ هەر گه‌وره‌کان له‌ په‌یمانگای زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ زانکۆی لوبلانا.

كورته‌یه‌كی گشتی له‌ ژیانی

له‌ لوبلانا له‌ دایك بووه‌ له‌ پایته‌ختی سلۆڤینیا له‌ خێزانێکی چینی مام ناوه‌ند.باوكی شاره‌زایه‌كی ئابووری و فه‌رمانبه‌رێکی شاری بوو،وه‌ دایكی ژمێریار بوو له‌ ده‌زگایه‌ک كه‌ سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بوو.