کۆڵەکە
ڕواڵەت
(لە ستوونەوە ڕەوانە کراوە)
کۆڵەکە، کۆڵەگە، ستوون یان ئەستوون (بە ئینگلیزی: column) جۆرە پێکھاتەیەکە کە بە زۆری لە خانووەکان و تەلارەکاندا ڕاست و قنج دەوەستێ و ھێزی تەوەرەیی پەستانی (فشاری) ڕاگیر دەکات. کۆڵەکەکان چون بەزۆری دەکەونە ژێر پەستانەوە مەترسیی کەوانە کردنیان بە ئینگلیزی: buckling ھەیە. بۆیە ھەمیشە ئەو مەترسییە لە کاتی داڕشتنیاندا دەبێ لە لایەن ئەندازیارانەوە لە بەرچاو بگیرێ.
جۆرەکانی کۆڵەکە
[دەستکاری]کۆڵەکەکان لە ڕوانگەی ئەندازیاریی پێکھاتەییەوە دەکرێن بە دوو بەشی کۆڵەکەی قڵەو و کۆڵەکەی لاوازەوە. تەلارسازانیش پۆلبەندیی خۆیان لەسەر ستوونەکان داناوە: بۆ نموونە ئەستوونی دۆریکی و کرینتی.
سەرچاوە
[دەستکاری]Charles G. Salmon, John E. Johnson, Faris A. Malhas, (2008) “Steel Structures: Design and Behavior,” 5th Edition, Prentice Hall.
ئەم «نژیاروانی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆڵەکە تێدایە. |