سایرەگول ساویتبەی
سایرەگول ساویتبەی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٧ |
نەتەوە | چینی |
پیشە | دکتۆر و بەڕێوبەری قوتابخانە |
ھاوسەر | والی ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | ٢ (کوڕ و کچێک) |
سایرەگول ساویتبەی (لەدایکبووی ١٩٧٧) پزیشک و بەڕێوبەری قوتابخانەی کازاخی-چینییە. بەشێوەیەکی نایاسایی چینی جێھێشت، دواتر لەبارەی کامپی دووبارە فێرکردن لە شاری سنجانی چین قسەیکرد، ئەو کەمپە بۆ دووبارە فێرکرد یان شووشتنەوەی بیر و ھۆشی خەڵکی ئوغرییەکانی چینە، کە لەدەرەوەی ئاکارە مرۆڤایەتییەکان ھەڵسووکەوت لەگەڵ بەندکراوەکانیان دەکرێت. دوای جێھێشتنی چین، ئەوا کازاخستان ڕەتی کردەوە سایرەگول لەخۆبگرێت و دواتر سوێد وەک پەنابەرێکی سیاسیی مۆڵەتی مانەوەی لەوڵاتەکەی پێدا.
لە ئازاری ٢٠٢٠، سایرەگول لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
ژیان
[دەستکاری]سایرەگول ساویتبەی لەدایکبووی ١٩٧٧، لە ویلایەتی خۆبەڕێوبەری ئیلی کازاخی. ژنێکی بەڕەگەز چینی و کازاخییە. لەگەڵ والی ئیسلام ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچ و کوڕێکن.
لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨، لەدادگای شاری ژارکەند لە کازاخستان دادگایی دەکرێت لەبەرامبەر ھاتنە چوونی بۆ خاکی کازاخستان لەچینەوە بەشێوەی نایاسایی. لەماوەی دادگاییکردنی ئەوا سایرەگول باسی ئەوەی کرد کە بەزۆر کردوویانەتە فەرامبەر لە کەمپێک بۆ ٢٥ ھەزار کەسی کازاخی.[٢][٣] پارێزەرەکەی پێی وایە ئەگەر بگەڕێتەوە چین ئەوا ڕووبەڕووی سزای مەرگ دەبێتەوە بەھۆی ئاشکرکردنی کەمپی مێشک شووشتنەوەکە لە دادگای کازاخستان.[٣][٤] شایەتییەکەی سایرەگول بووە جێگای مشتوومڕ و ھەواڵ لەنێوخۆی کازاخستان،[٥] ھەروەھا کاریگەری خستە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ چین.[٦][٧]
لە ١ی ئابی ٢٠١٨، دوای شەش مانگ لەژێردەستەیی بەھۆی گومانلێکرانییەوە ئەوا ئازادکرا، ھەروەھا دوای ئازادکردنی ئەوە لێپرسینەوەکانی پۆلیس بەردەوامبوون، لەگەڵ ئەوەش ئەو دڵخۆشبوو کە ڕاستەوخۆ بۆ چین دیپۆرتنەکرایەوە.[٨] دواتر ناوبراو داوای مافی پەنابەرێتی لە کازاخستان کرد بۆئەوەی دیپۆرت نەکرێتەوە بۆ چین.[٩][١٠]
سایرەگول بەردەوام لە دڵڕاوکێ ژیاوە لە کازاخستان بەوەی لەڕێگای فشاری دیبلۆماسییەوە ناوبراو دیپۆرتی چین بکرێتەوە. وێڕای ئەوەی کە ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی خاوەنی ھاوڵاتینامەی کازاخستانی بوون.[١١] دواتر کازاخستان ڕەتیکردەوە کە بەڵێنی ھاوڵاتیناممەییبوونی کازاخی پێبدات، ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سایرەگول بەرەو سوێد ڕۆیشت، لەدوای دانووساندنکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوا لە سوێد مافی پەنابەریەتی سیاسی پێدرا.[١٢][١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kazakh Trial Sheds Light on Interned Chinese Muslims». Transitions Online. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «China's 'prison-like re-education camps' strain relations with Kazakhstan as woman asks Kazakh court not to send her back». South China Morning Post. AFP. 17 July 2018. لە 17 July 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Kazakhstan-China deportation case sparks trial of public opinion». nikkei.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Kumenov، Almaz (17 July 2019). «Ethnic Kazakh's life in balance as deportation to China looms». Eurasianet. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 July 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Kazakh trial throws spotlight on China's internment centres». Financial Times. ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Chinese 'reeducation camps' in spotlight at Kazakh trial». Yahoo! News. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Kazakh court frees woman who fled Chinese 're-education camp'». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ٢ی ئابی ٢٠١٨. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kazakh court frees woman who fled Chinese re-education camp». The Guardian. August 2018. لە 1 August 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Sauytbay Trial Ends in Kazakhstan With Surprising Release». thediplomat.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Standish، Reid. «She Fled China's Camps—but She's Still Not Free». Foreign Policy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Woman who told of Chinese internment camps headed to Sweden». The Associated Press. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Қызырбекұлы، Есдәулет. «Sweden granted political asylum to Sairagul Sauytbay». qazaqtimes.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سایرەگول ساویتبەی تێدایە. |