سارا حوسێن
ڕواڵەت
سارا حوسێن | |
|---|---|
سارا حوسێن لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ساڵی ٢٠١٦. | |
| نەتەوە | بەنگلادیشی |
| خوێندنگە | زانکۆی ئۆکسفۆرد زانکۆی لەندەن |
| پیشە | پارێزەر |
| ھاوسەر | دەیڤد بێرگمان |
| باوان(ەکان) | دکتۆر کەمال حوسێن |
سارا حوسێن پارێزەرێکی بەنگلادیشییە، کە لە دادگای باڵای بەنگلادیش کاردەکات، ھەروەھا بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەخری کارووباری یاسایی و خزمەتگووزاری متمانە (BLAST)یە. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١] سارا ڕۆڵی ھەبووە لە نووسینەوەی ڕەشنووسی یاسایی تووندووتیژی دژ بە ژنان، کە دواتر بووە یاسا لە بەنگلادیش. سارا ڕۆڵی ھەبوو لە نەھێشتنی فەتوا بۆ سزادانی کچان و ژنان.[٢] سارا دژی تاقیکردنەوەی دوو پەنجە/داوێنپاکی لە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی قسەی کردووە.
سارا بەشی یاسای لە زانکۆ ئۆکسفۆرد خوێندووە لە ساڵی ١٩٨٨. نووسەری چەندین کتێب، تووێژینەوە و ڕاپۆرتە لەسەر یاسا و مافەکانی مرۆڤ.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sara Hossain wins 'Int'l Women of Courage Award'». ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦.
- ↑ Fatwa Barrister Sara Hossain, The Guardian, Retrieved 2016
- ↑ Hossain، Sara؛ Malik، Shahdeen؛ Musa، Bushra (١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧). Public Interest Litigation in South Asia: Rights in Search of Remedies (بە ئینگلیزی). University Press. ژپنک ٩٧٨٩٨٤٠٥١٣٩١٨.
- ↑ Hossain، Sara (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). Universal Periodic Review (UPR), Bangladesh: Compilation of Reports (بە ئینگلیزی). Human Rights Forum on Universal Periodic Review, Bangladesh.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سارا حوسێن تێدایە.