بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زین مار ئونگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زین مار ئونگ
ဇင်မာအောင်
ئەندام پەرلەمانی میانمار
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١ی شووباتی ٢٠١٦
پێشینە تار ون
ناوچەی بەربژێری یانکین تۆونشیپ
زۆرینە ٢٧،٣٩٢ (٧٧.٤٩%)[١]
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧٦-٠٦-١٤) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ڕانگوون, میانمار
نەتەوە میانماری
پارتی سیاسی حیزبی یەکێتیی نەتەوەیی بۆ دیموکراسی
خوێندن لە زانکۆی دیستانس ئێجیوکەیشن
پیشە چالاکوان
سیاسیی
ئایین تەروادەی بوودیزم
ماڵپەڕ facebook.com/OfficialZinMarAung
خەڵاتەکان
خەڵاتەکان خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠١٢)
خەڵاتی سەرکردایەتی گەنجانی جیهانی (٢٠١٤)[٢]

زین مار ئونگ (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦) کەسایەتی سیاسیی میانماری، چالاکوان و زیندانی پێشووە. لە ئێستادا ئەندام پەرلەمانی میانمارە. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٤]

سەرەتای ژیان و خوێندن

[دەستکاری]

زین مار ئونگ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦، ڕانگوون لە میانمار. لەبەشی ڕووەکناسی لە زانکۆی دیستانس ئێجیوکەیشن خوێندوویەتی.

ژیانی سیاسیی و چالاکییەکان

[دەستکاری]

لە نەوەدەکان، ئەوکاتەی کە قوتابی زانکۆ بووە، زین دەبێتە چالاکوان لەدژی حکوومەتی چەکداری میانمار. لە ساڵی ١٩٩٨، لەکاتی ئەنجامدانی خۆپشاندانێکی ئاشتییانە، بەخوێندنەوە شیعر و داواکردن لە حکوومەتی سەربازی کە ڕێز لەئەنجامی هەڵبژاردەکان بگرێت ئەوا زین دەستگیر دەکرێت، دواتر بۆ ماوەی ٢٨ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت. زین ماوەی ١١ ساڵ زیندانی سیاسیی بووە، کە لەو نێوانەشدا ٩ ساڵ لە زیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە.[٥] لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپڕێکدا ئازاد دەکرێت. زین چالاکییەکانی دەستپێکردەوە، لەنێو خوێندکاران گرووپێکی کەلتووری درووستکرد کە تووێژینەوەیان لەسەر ئەوە دەکرد کە کەلتووری ئاسیا و دیموکراسی دەتوانن بەیەکەوە بگونجێن. هەروەها وەک خۆی یارمەتی کچە زیندانییە سیاسییەکانی دیکە و قوتابیانی بەشی زانستە سیاسییەکانی دەدا.[٤][٦]

زین کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی دامەزراند لەپێناو کارکردن لە گەشەپێدانی دیموکراسی، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، کەمکردنەوە سووکایەتی کەمایەتییەکان هەروەها یارمەتیدانی زیندانییە سیاسییەکان. لە ساڵی ٢٠١٢، سەرکردایەتی ڕێکخراوێکی دەکرد بۆ زیادکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیار لەسەر کێشە و گرفتەکانی کەمایەتییەکان. لەوکاتەدا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٣، کاری دەکرد لەپاڵ ڕێکخراوی ئیلکتۆرال سیستمی نێودەوڵەتی بۆ بەبەهێزکردنی ژنان لە ژینگەی سیاسەتدا.[٧][٨]

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مینماری ٢٠١٥، خۆی هەڵبژارد، دواتر سەرکەوتووانە بووە ئەندام پەرلەمان.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Votes Records". mypilar.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 30 September 2017.
  2. ^ "'Women Have Courage and Power That Is Kept Hidden'". The Irrawaddy (بە ئینگلیزی). 29 March 2014. Retrieved 30 September 2017.
  3. ^ The Myanmar Times. "A voice that demands to be heard". mmtimes.com.
  4. ^ ئ ا "2012 International Women of Courage Award Winners". state.gov. Archived from the original on 2014-04-28.
  5. ^ "'What Others Dare Not Think'". Radio Free Asia. Retrieved 2 June 2017. ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "IFES - Zin Mar Aung on the Importance of Women in Peace and Politics in Myanmar". ifes.org. Archived from the original on 10ی Juneی 2015. Retrieved 29ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "'ျပန္ထြက္လာေတာ့လည္း သိတဲ့အတိုင္းပဲ ျမန္မာ့ႏိုင္ငံေရး အေျခအေနက ကဲငါတို႔မလိုအပ္ေတာ့ဘူးဆိုတဲ့ အေနအထားမ်ဳိး မဟုတ္ဘူး'". Mizzima News. Retrieved 9 June 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Joshua Lipes (20 July 2015). "88 Generation Leader to Contest Myanmar Election Despite Pending Charges". Radio Free Asia. Retrieved 21 July 2015. ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Zin Mar: From Prison to Parliament". Partners Asia (بە ئینگلیزی). 29 February 2016. Retrieved 23 October 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.