زیندانی سیرکاجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیندانی سیرکاجی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٧
وڵاتجەزائیر
دابەشکاریی کارگێڕیجەزائیر
پۆتانی شوێن٣٦°٤٧′١٠″N ٣°٣′٢٣″E
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٧
بەرواری داخستنی فەرمی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
Map

زیندانی سیرکاجی یەکێکە لە زیندانە کۆن و بەناوبانگەکانی جەزائیر، بە زیندانی «باربارۆس» ناسرابوو.

ئەم زیندانە دەکەوێتە بەرزاییەکانی پایتەختی جەزائیر, و توانای جێگیرکردنی ٣ ھەزار زیندانی ھەیە، بەڵام ڕەنگە دوو ئەوەندەش تێیدا جێ ببنەوە. ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی بزووتنەوەی نەتەوەیی جەزائیر تێیدا تێپەڕین و تێیدا ھۆنەری نەتەوەیی موفدی زەکەریا سروودی نەتەوەیی جەزائیری (قسما)ی نووسی. یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە ئەم زیندانە لەکاتی شۆڕشی ڕزگاریخوازیدا ڕوویدا ئۆپەراسیۆنی ھەڵھاتن بوو کە لە ٢٢ی شوباتی ١٩٦٢ دا ڕوویدا و لەلایەن موستەفا فەتالەوە سەرپەرشتی دەکرا. لەنێو ئەو کەسانەی کە بەشدارییان تێدا کرد، عەبدولڕەحمان حەمیدە بوو. ھەروەھا ئەندامانی بەرەی ڕزگاری ئیسلامی لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لەم زیندانە بەندکران. لە شوباتی ساڵی ١٩٩٥ دا گەواھیدەری ئاژاوەیەک بوو، کە تێیدا زیاتر لە ١٠٠ لە زیندانییەکانی کوژران، لەنێویاندا ژمارەیەک سەرکردەی بەرەی بەرەی ڕزگاری بوو. لە ساڵی ٢٠٠٥ دەسەڵاتدارانی جەزائیر بیریان لەوە کردەوە کە ئەم زیندانە دابخەن و زیندانێکی گەورەتر جێی بگرێتەوە. بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بکرێتە مۆزەخانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]