بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زاڵاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زاڵاوا
دەرھێنەرئەرسەلان ئەمیری
نووسەرئەرسەلان ئەمیری
مۆسیقاڕامین کووشا
ماوەی فیلم۹۳ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی

زاڵاوا (بە ئینگلیزی: Zalava) فیلمێکی کوردیی ساڵی ٢٠٢١ە لە دەرھێنانی ئەرسەلان ئەمیری.[١] فیلمەکە لە چەشنی درامای ترسێنەردا دروست کراوە و لە چەن فێستیڤاڵ لە کوردستان و جیھاندا پیشان دراوە. بڕێک لەو فێستیڤاڵانە بریتین لە تیف (لە تۆرنتۆ[٢]، فەجر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک.[٣]

چیرۆک

[دەستکاری]

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی خەڵکی دێیەکە بە ناوی زاڵاوا کە لە سەردەمی پەھلەویدا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین. خەڵکەکە تووشی نەخۆشی دەبن و لایان وەھایە کە جنۆکە لە دێکەی داوە. بۆیە پەنا دەبەنە جنۆکەگیرەکەی ئەو دەڤەرە، کە ناوی ئا مەردانە، کە جنۆکەکان بگرێت. پاسگای ئاواییەکە دەرەجەدارێکی تێدایە کە دژی ئەو مەراسیمەیە و نایھەوێت خەڵکەکە تفەنگەکانیان بەکاربھێنن بۆ جنۆکەگیری. ھەروەھا ژنە دوکتۆرێکیش لە دێکەدا ھەیە کە دەیھەوێت بە پشکنینی خوێنی خەڵکی ئاواییەکە بزانێت چ نەخۆشییەکیان ھەیە. لەم ناوەدا، بڕێک کاراکتەرەکان بڕێک بەسەرھاتیان بەسەردا دێت.

بڕێک لە ئەکتەرەکان

[دەستکاری]
نەوید پوورفەرەج مەسعوود ئەحمەدی
پووریا ڕەحیمی سام ئا مەردان
ھودا زەینولعابدین مەلێحە (خانم دوکتۆر)
باست ڕەزایی یۆنس (سەرواز)

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

فیلمەکە چەند خەڵاتی وەرگرتووە لەوانە خەڵاتی فێستیڤاڵی دھۆک و ڤێنیزن.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ڕخنەگری "ڤرایتی": "زاڵاوا" وەرچەرخانێکی نوێیە لە گرێبەستە ژانڕییەکانی سینەمادا». speemedia.com. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Uhlich، Keith (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «'Zalava': Film Review | TIFF 2021». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «"Zalava" wins awards at Duhok International Film Festival». Tehran Times (بە ئینگلیزی). ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ 2493 (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «حضور «زالاوا» در ۲ جشنواره سائوپائولو و دهوک». ایرنا (بە فارسی). لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)