زانستنامەی عەلایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانستنامەی عەلایی نامیلکەیەکە بە زمانی فارسی کە لە نێوان ساڵەکانی ۴۱۳ تا ۴۲۸ی کۆچی (دەکاتە سەدەی یازدەیەمی زایینی) ئەبوو عەلی سینا نووسیویەتی.[١]

ناو[دەستکاری]

جگە لە زانستنامەی عەلایی، «حیکمەتی عەلایی» -شی پێ دەوترێ. کتێبەکە لە بنەڕەتدا بە پشتیوانیی موحەمەد کوڕی ڕۆستەمی دوشمەنزیار ناسراو بە «عەلائەدەولە موحەمەد» شای کاکوویە دانراوە. وشەی «عەلایی» -ش لێرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم عەلائەدەولەیە.

بابەتەکان[دەستکاری]

زانستنامەی عەلایی نامیلکەیەکی بەرفراوانە لە بابەت حەوت زانستەوە کە لە چوار بەشدا ڕێک خراوە: لۆژیک و زانستی سروشت و میتافیزیک و ماتماتیک. ئەو بەشەی لەبارەی ماتماتیکەوە بووە ھەر لە ماوەی ژیانی ئەبوو عەلی سینا خۆیدا ون بووە و نەماوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dānishnāma-yi ʻAlāʼī. Chāpkhāna-yi Markazī. 1936.
  2. ^ "AVICENNA xi. Persian Works". Encyclopaedia Iranica. 1987.