ڕۆنی سووتەمەنی
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
ڕۆنی سووتەمەنی (بە ئینگلیزی: Fuel oil) (ھەروەھا بە ڕۆنی قورس، سووتەمەنی دەریایی، یان ڕۆنی کوورە ناسراوە) بەشێکە کە لە پاڵاوتنی نەوت بەدەست دەھێندرێت، یان لە پاڵاوتنی ڕۆنەکە دوای لابردنی شتەکان لەناو ڕۆنەکە، لە چەندین بەشی گشتی، ڕۆنی سووتەمەنی کە سووتەمەنی شلەیە کە گەرم دەکرێت لەناو فڕن یان بۆیلەر بۆ بەرھەمھێنانی گەرمی یان بەکاردێت لەناو بزوێنەر بۆ دروستکردنی وزە، بێجگە لەو ڕۆنانەی کە فلاش پۆینتەکەیان بەنزیکەیی ٤٩ پلەی سیلیزییە (١٠٨ پلەی فەھرەنھایتە)، و ئەو ڕۆنانەی دەسوتێندرێن لەناو سوتێنەری پەمۆ(یان لۆکە). ڕۆنی سوتەمەنی دروست دەکری لە زنجیرەیەک لە ھایدرۆ کاربۆنەکان، زۆر جۆری ھەیە یەکێک لەوانە سوتەمەنی بۆندارە کە ئەم بەشەیان بۆنیکی تیژی ھەیە کە دەگەریتەوە بۆ ڕۆنە بازرگانییە گەورەکان کە دەست دەکەوی لە سوتەمەنی خاو. کە زۆر قۆرسترە لە بەنزین و نەوت.
گەردیلە بچووکەکان وەک پرۆپان، نەوت، بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل لەگەڵ سوتەمەنی فرۆکەی جێت تا ڕادەیەک خاڵی کوڵانی کەمی ھەیە، و ئەمانە لە سەرەتای کرداری پڵاوتن لا دەبردرێن؛ و بەرھەمە قورسەکانی نەوت وەک سووتەمەنی دیزڵ لەگەڵ ئەو ڕۆنانەی کە بۆ چەور کردن بەکاردێن کە ھەڵچونیان کەمە دەکەونە ژێرەوەی تانکییەکان، لە ناو پاڵاوتنی نەوتەکان، و تەنھا شتێک کە چڕترە لە لە خەڵوزی بەردین کە کاربۆنی ڕەشن یان قیڕاوین کە بۆ قیرتاو کردن بەکار دەھینرێن لەگەڵ جینەکانی مۆرکردن.
بەکارھێنانەکان
[دەستکاری]ڕۆن بەکارھێنانێکی فراوانی ھەیە ھەر وەک لە مالان بەکاردێ تا دەگاتە بەکارھێنانی لە سووتەمەنی بارھەڵگرەکان کەمێک لە ئۆتۆمبێلەکان، و ڕێژەیەکی زۆر کەم لە کارەبایی دروست دەکرێ بە دیزل، بەڵام زۆر نرخەکەی گرانترە لە گازی سروشتی. ھەروەھا بەکاردێ وەک سووتەمەنییەکی ھەڵگیراو بۆ بەرزکردنەوەی توانای ڕوەکەکان؛ و پێدانی گازە سروشتییەکان بەشێوەی پچر پچرە وەک سووتەمەنی سەرەکی بۆ مۆلیدەیەکی کارەبایی بچووک، لە ئەورووپا، بەکارھێنانی دیزل بە شێوەیەکی گشتی سنووردار دەکرێت بۆ ئوتۆمبێل (بە نزیکەی ٤٠٪)، ئێس یوو ڤی س (نزیکەی ٩٠٪)، و لۆری و پاس (لەسەروی ٩٩٪) بازاڕەکان بۆ گەرمکردنی ماڵەکان کەمتر ڕۆنی سوتەمەنی بەکار دێنن، کونکردنێکی بەرفراوانی گازی سروشتی ھەروەھا ترئمپای گەرمی. ھەرچەندە ئەوە زۆر باوە لە ھەندێک شوێن، وەکوەکە وڵاتە یەکگرتووەکانی باکووری ڕۆژھەڵات.
و ئەو سووتەمەنییانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ بە کار نەھاتوون بەکارھێنانی کەمتری ھەیە بەھۆی ئەوەی کە لینجییەکی زۆریان ھەیە کە بە یارمەتی سیستەمێکی گەرمی تایبەتەوە گەرم دەکرێن پێش بەکارھێنانیان و لەوانەیە کەمێک پیسیان تێدابێ ,بەتایبەتی گۆگرد کە دوانە ئۆکسیدی گۆگرد پێک دێنێ لە دوای سووتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تایبەتمەندییە نەویستراوەی وای کردووە کە ھەرزان بێ و نرخێکی کەمی ھەبێ، لە ڕاستیدا ھەرزانتری جۆری سووتەمەنی شلەیە کە بەردەست بی لەو کاتەی کە پێویست بوو گەرم بکرێ پێش بەکارھێنانی، و ھەروەھا ڕۆنی بەجێماو نا توانرێ لەسەر شەقام بەکار بھێنرێ، یان لە کەشتی بچووک، و ھەروەھا ئامرازی گەرمکردنەکە بۆشایەکی باش دەگرێ و وا لە ماشێنەکان دەکات کیشی زیاتر بێ. و گەرمکردنی ڕۆنەکە کردارێکی ناسکە و بێسوودیشە بەھۆی خێرای ماشێنەکان، سەرەرای ئەوەش بۆ بۆ بەھێز کردنی ڕوەک ڵەگەل کەشتی گەورە بەکاردێ.[١]
سووتەمەنی بەجێماو لە دروستکردنی کارەبا بەکارھێنانی کەمی ھەبووە لە ساڵی ١٩٧٣، کە سووتەمەنی بەجێماو دەبووە ھۆی دروستبوونی کارەبا بە ڕێژەی ١٦٫٨٪ لە نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ کەمی کرد بۆ ٦٫٢٪، و لە ساڵی ٢٠٠٥، و دروستکردنی کارەبای بۆ ھەموو شێوەکانی نەوتی خاو، کە دێزل و سووتەمەنی بەجێماو لە خۆ دەگرێ کە بەرەنجامی نرخی ململانێیەکە کەم بووەتەوە لەگەل گازی سروشتی و سنوەردار کردنی بڵاوکردنەوی گازەکان بە ناو ژینگە دا، بۆ توانای ڕوەکەکانیش، نرخی گەرمکردنی سووتەمەنییەکە؛ و کۆنترۆلکردنی پیسییە زیادەکان سەرەرای ھێشتنەوەیان کە پێویستە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو کە نرخێکی کەمیان ھەیە سووتاندنی ڕۆنی سووتەمەنی، بەتایبەتەی سووتەمەنی بەجێماو کە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی زۆر دروست دەکات بە بەراورد لەگەل گازی سروشتی.[ژێدەر پێویستە]
سوتەمەنی کەشتی
[دەستکاری]دەستەواژەی عەمباری سوتەمەنی یان سوتەمەنی کەشتی پەیوەندییەکی بەھێزی ھەیە لەگەڵ ھەڵگرتنی بەرھەمەکانی بەنزین لە ناو تانک (لەنێو شتەکانی تر، بەواتای بڵاوکردنەوە). ئەومانایە وردە کەدەتوانرێ تایبەت ماندییەکانی قوڵتر بکرێ بە پشت بەستن بەو چوارچێوەیە. لەوانییە زۆربەیان، چەبدین شوێنی کۆکردنەوەی تایبەتیان ھەبێ کە ئمەش دەگەرێتەوە بۆ بەلەمە پڕەکانی بازرگانی و کارپێکردن. کارگەکانی سوتەمەنی کەشتی دەکەوێتە بەندەرەکانەوە، کە ھەڵگرتنی سوتەمەنییەکانی کەشتی لە خۆدەگرێ لەگەل پێدانی دەفرەکانی سوتەمەنی.[٢]
لەلایەکیترەوە «سوتەمەنییەکانی کەشتی» کە لەوانەیە بخرێتە سەر تەختەی بەلەمەکە بۆ بارکردنی سوتەمەنییەکە و بڵاوکرنەوەیان بە درێژایی ھەڵگرە سوتەمەنییە ڕێگە پەدراوەکان (لە ناو تانکی سوتەمەنییەکان).[٣]
لە کۆتاییدا. لە چوارچێوەی پیشەسازییەکانی ڕۆن لە نێجیریا، سووتەمەنی کەشتی[٤] ھاتوون کە ئاماژە بۆ لادانی نا یاسایی نەوتی خاو بکان (زۆر جار سووتەمەنییەکەینان پووخت دەکرد بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی کێشی سووکتر بێ بۆ گواستنەوە) کە زۆر جار بەشێوەی قاچاخ ئەو بۆریانەیان کون دەکردو بۆ گواستنەوەی نەوتەکان بە بۆڕی، کە زۆر جار بە خاوی و پرمەترسییەوە و دەبوە ھۆی ڕژان.
تا ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن تەن لە سووتەمەنی بەکاردەھێنرێ بۆ عەمبارەکانی کەشتی لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی٢٠٢٠چەندین ڕێنمایی دادەنرێ لەلایەن ڕێخراوی دەریای نێودەوڵەتی (UN) کە ھەموو دەفرەکانی کەشتێ دەریایەکان داوای بەکارھێنانێکی کەمتری سووتەمەنی گۆگرد دەکەن (کە لە ٠٫٠٥٪ گۆگرد یان سیستەمێکی پاکردنەوەی گازەکان دابمەزرێنێ بۆ پاکردنەوەی ئەو دوانەئۆکسایدی گۆگردە زیاد لە پێویستە) و ئەم ڕێنمایە نوێیانە دادەنرێن تا بەرەنگاری ئەو گازانە ببنەوە کە لەو خانووانە دا ھەیە کە ڕووکەکانی تیادا گەشە دەکات. ھەرچەندە چاوەڕێ دەکرێ کە زیاد لە پێویست ھەرزانتر بکرێ و ھێشتا ئەم سووتەمەنییە پیسانە لەوانەیە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ بازارەکان کە ئەمەش شوێن گۆرینی ھەندێک لەو وزە دروست کەرانەی کەناری دەریایەکان لە خۆ دەگرێ لە ناوچە ھەژارەکان.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Mayor Bloomberg Presents an Update to PlaNYC: a Greener, Greater New York». NYC.gov. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Bunkering». Maritime and Port Authority of Singapore (MPA). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ MOHIT (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). «Bunkering is Dangerous: Procedure for Bunkering Operation on a Ship». Marine Insight. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. Site seems to require enabling of cookies.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: postscript (بەستەر) - ^ Jon Gambrell and Associated Press (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٣). «Oil bunkering threatens Nigeria's economy, environment». Washington Post. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Power sector's thirst for fuel oil after IMO low sulfur cap shifts bunker demand - Hellenic Shipping News Worldwide». www.hellenicshippingnews.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Fuel oil»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.