دەنگۆی ئەوە ھەیە (فیلم)
دەنگۆی ئەوە ھەیە | |
---|---|
دەرھێنەر | ڕۆب ڕینەر |
بەرھەمھێنەر | بێن کۆسگروڤ پاوڵا وەینستن |
نووسەر | تێد گریفن |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | مارک شایمان |
وێنەگری سینەمایی | پیتعر دیمینگ |
مۆنتاژ | ڕۆبێرت لەیتن |
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٦ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٧٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٨٨٬٩ ملیۆن دۆلار[١] |
دەنگۆی ئەوە ھەیە فیلمێکی کۆمیدی ڕۆمانسیی ئەمریکییە و ساڵی ٢٠٠٥ بەرھەمھێندراوە و لە دەرھێنانی ڕۆب ڕینەرە، فیلمەکە بە ڕۆڵگێری جێنیفەر ئانیستن، کێڤین کۆستنەر، شیرلی ماکلەین و مارک ڕوفالۆ بەرھەمھێندراوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن تێد گریفین نووسراوە باس لە کەسێک کەسێک بەناوی بەو بۆرۆو لەگەڵ ئافرەتێک دەخەوێت بەناوی کاترین کە زۆر لەخۆی بەتەمەنترە، بەڵام دواتر دەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کچی کاترین کە ناوی جۆسلینە و پێکەوە سێکسیان دەبێت، جۆسلین دواتر بەو بەجێدەھێڵێت و دوای ھەفتەیەک ھاوسەرگیری دەکات و منداڵێکی دەبێت بەناوی سارا، فیلمەکە باس لە ٣٠ ساڵ دوای ئەم ڕووداوە دەکات، سارا، بەھۆی ئەوەی جیاوازی زۆری ھەیە لەگەڵ ئەو کەسەی پێیوایە باوکییەتی، گەشتووە بەو باوەڕەی کە ئەو کچی بەو بۆرۆیە بۆیە دەچێت و بەشوێنی دەگەڕێت بەڵام دوای ئەوەی دەردەکەوێت کە بەو نەزۆکە، سارا و بەو بۆرۆو پێکەوە سێکسیان دەبێت. ڕووداوەکانی ئەم فیلمە پشتیان بە ڕۆمانێک بەستووە کە ساڵی ١٩٦٣ نووسراوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران بە نەرێنی ھەڵسەنگێندرا و لە بۆکس ئۆفیسدا ٨٨٬٩ ملیۆن دۆلاری قازانج کرد بەرامبەر بە بودجەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری تێچووی.[٢][٣][٤][٥]