دەروونناسیی پێچەوانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروونناسی پێچەوانە لە زانستی دەروونناسیدا بریتیە لەوەی کە لە بری ئەوەی ھانی کەسێک بدرێت ھەڵس و کەوتێکی خوازراو بکات، ھانی بدەی پێچەوانەکەی (نەخوازراوەکە) ئەنجام بدات. ئەمە وا لە کەسەکە ئەکات دژایەتی "ھەوڵی قەناعەت پێکردنەکە" بدات و بە پێچەوانەوەی نەخوازراوەکەوە ھەڵس و کەوتە خوازراوەکە ئەنجام بدات. لە دەروونناسیدا ئەمە بە 'کارلێککاری' ناسراوە.

منداڵ[دەستکاری]

ئەم جۆرە "تاکتیکە" دەروونناسیە زۆرجار لەگەڵ منداڵاندا بەکاردێت. لە بەر ئەوەی منداڵ لە کاتێکدا "فەرمان" بدرێت بەسەریدا یان پێی بوترێت کارێک ئەنجام بدات ترسی لەدەستدانی ئازادی ھەڵس و کەوتی لا دروست ئەبێت بۆیە ئەکرێ پێچەوانەی کارەکە بکات. ھەربۆیە دایکان و باوکان "دەروونناسی پێچەوانە" بەکار دێنن. بۆ نمونە لە کاتێکدا بیانەوێت منداڵەکیان بچێتە دەرەوە پێی ئەڵێن نەچێتە دەرەوە بەو ھیواەیە ئەویش پێچەوانەکەی ھەڵبژێرێت و بچێتە دەرەوە. ھەرچەن بە فەرمی سەرچاوەیەک نەدۆزرایەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئایا ئەم جۆرە تاکتیکە بنەمایەکی زانستی ھەیە یان نا، گەڕانێک لە google scholar دەری ئەخات کە ئەم دەستەواژەیە وادیارە زانستی نیە و تەنھا ۳۲٤٠ ئەنجام ھەبوو بۆ "Reverse Psychology" بە جوتکەوانەوە. [١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]