دەروونناسیی پیشەسازی

دەرونناسیی پیشەسازی (بە ئینگلیزی: Industrial and organizational psychology) لقێکی زانستی دەروونناسیە ھەولی زیادکردن و پەرەپێدانی بەرھەمی پیشەسازیە بنەماو یاساکانی دەرونناسی پەیرەودەکات لە بواری پیشەگەری و بەرھەم ھێنان دا ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی کرێکار و دەستەی کارگەران لە ڕێگەی پەیرەوکردنی ڕێنمایییەکانی دەروونناسی و بیردۆزەکانی کە دەبنە ھۆی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دێتە ڕێگای کرێکاران لە میانەی کارەکانیاندا یەکێکی دیکە لە ئامانجە کانی بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی کرێکار لە ڕێگەی خۆکردنی کەشوھەوای ماددی و کۆمەڵایەتی ھەروەھا بەدەست ھێنانی زۆرترین بری بەرھەمھێنان و باشترین جۆر لە ماوەیکی کورتدا یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی دەرونناسی پیشەسازی شیکردنەوەی کار و مەشقی سەربازی و گەران بە دوای کرێکار و دەستنیشانکردن و پۆلین کردنی پیشەیی و نەخشەدانانی کار لە دواین ئامانج دابینکردنی ئاسایشی پیشەسازی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی کار و ماندووبوونی کرێکار.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کتێبی سایکۆلۆژیای گشتی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی چاپۆ چوارەم ٢٠١٥ ژمارەی سپاردن ٨٢٣ سالی ٢٠٠٥
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «علم النفس الصناعی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
- کتێبی دەرونناسی مێدیایی نوسینی نوسەران کەمال فاروق - محمد عبدوالە کەلاری چاپی یەکەم ٢٠١٣ ژمارەی سپاردن ٧٤ سالی٢٠١٣
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |