دەروونناسیی پەروەردەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروونناسی پەروەردەیی (بە ئینگلیزی: Educational psychology) لقێکە لە زانستی دەرونناسی لە گرفتە پەروەردییەکان دەکۆلێتەوە لە ڕێگای جێبەجی کردنی بیردۆزەکانی دەرونناسی دۆزینەوەی ھۆکار و ڕێگە چارەی گونجاو بۆ ئەو گرفتانەی دێنە ڕێگای پرۆسەی پەروەردە و فێرکرد وەک دواکەوتن لە قوتابخانە دابەزینی ئاستی زانستی ھەروەھا توێژینەوە سەربارەت بە بابەتە پەروەردەیییەکانی وەکو فێربوون پاڵنەرەکانی ڕەفتار جیاتاکی یادگە زیرەکی کەسێتی مامۆستا و شێوازی وانەوتنەوە و فێرکردنی گەورەکان و چۆنییەتی گونجاندنی پرۆگرامی خوێندن لەگەل ڕەوشی خوێندنی سەردەم ھەوەھا توێژینەوە لە سەر چۆنییەتی بەکارھێنانی سزا و پاداشت دەکات و ئەو بارودۆخانە دیاری دەکات کە بۆ سەرکەوتن لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن چۆنەتی پێوانەکردن و ھەڵسەنگاندنی دەست کەوتەکانی خوێندکار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی سایکۆلۆژیای گشتی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی چاپۆ چوارەم ٢٠١٥ ژمارەی سپاردن ٨٢٣ سالی ٢٠٠٥
  • کتێبی دەرونناسی مێدیایی نوسینی نوسەران کەمال فاروق - محمد عبدوالە کەلاری چاپی یەکەم ٢٠١٣ ژمارەی سپاردن ٧٤ سالی٢٠١٣