دەروازە:ھیندستان/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمیتاب باچان (بە ئینگلیزی: Amitabh Bachchan) لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەم ١٩٤٢ لە ئەڵڵائاباد و لە ڕەگەزی پەنجابییە. ناوی تەواوی (ئەمیتاب ھاریڤانش باچان) یەکێکە لە ھەرە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی سینەمایی ھیندستان. لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Saat Hindustani) بۆیەکەمینجار لە فیلمدا وەک ئەکتەر کاری کرد ئەویش بەڕۆڵی ئەنوەر عەلی بوو. لەسەرەتای ساڵانی حەفتایەکان (١٩٧٠-) بەھۆی فیلمەکانی (Zanjeer) لەساڵی ١٩٧٣ وە لە لە ١٩٧٥ بە فیلمەکانی (Deewaar) و شوعلە (Sholay) ئەمیتاب ناوبانگییەکی باشی پەیدا کرد. بەھۆی کارەکانییەوە چەندین جار خەڵاتکراوە لەوانە سێجار خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی وەک باشترین ئەکتەری (National Film Awards) پێبەخشراوە کەلەمەیان ھاوڕیکۆردە لەگەڵ کەمال حەسەن و مامووتتی وە چواردەجاریش (Filmfare Awards). جگە لەکاری ئەکتەری ئەمیتاب وەک گۆرانیبێژی پلەی باک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و بەرھەمھێنەری فیلم کاری کردووە. لەساڵی ٢٠١٣ ئەمیتاب لەیەکەم فیلمی ھۆلیوودیش دەرکەوت ئەمەش لە فیلمی (the Great Gatsby) بوو کە لیۆناردۆ دیکاپیرۆ ڕؤڵی سەرەکی تێدا بینیبوو.

زیاتر...