دەروازە:ھۆڵیوود/وتاری هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: Wall-E) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی کۆمیدی و زانستی و خەیاڵییە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە باس لە نەمانی ژیان دەکات لەسەر زەوی، مرۆڤەکان ڕۆیشتوون بۆ ھەسارەیەکی تر و لەوێ ژیان بەسەردەبەن، زەوی ھەمووی وێران بووە، بەڵام ڕۆبۆتێک بەناوی «WALL-E» بەھۆی زیرەکی خۆیەوە ماوە و ھەر ئیشدەکات، ئەو ڕۆبووەتە ڕۆژانە زبڵ کۆدەکاتەوە و شێوەی چوارگۆشەیان لێ دروستدەکات و دەیانکاتە بینا. ئەم ڕۆبۆتە شوێنی پشووی خۆی ھەیە و، ھەر کە شەو دادێت دەچێتەوە شوێنەکەی خۆی، ڕۆبووەتەکە تەلەڤیزیۆنی ھەیە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت و سەیری فیلم دەکات و ھەروەھا دەشخەوێت تا ڕۆژ دەبێتەوە، کە ڕۆژدەبێتەوە دەچێتە بەر خۆرەکە و خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئەوە ئیشی ڕۆژانەی خۆیەتی، ھەروەھا سیسرکەیەکیش ماوە لەگەلی. ڕۆژێک مرۆڤەکان کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرنە سەر زەوی بۆ ئەوەی بزانن ھیچ شتێک ماوە تا دووبارە ژیان دروستبکەنەوە، کەشتییەکە ڕۆبۆتێک دەنێرێتە سەر زەوی کە کارەکەی پشکنینە، دواتر ئەم ڕۆبووەتە لەگەڵ «وۆڵ-ئی»یەکتر دەبینن، سەرەتا ڕۆبووەتەکە دەیەوێت «وۆڵ-ئی» بکوژێت بەڵام دواتر پێکەوەدەگونجێن و «وۆڵ-ئی» عاشقی ڕۆبووەتەکە دەبێت. دوای ئەوە ڕوەکێک دەدۆزنەوە کە «وۆڵ-ئی» ھەڵی گرتووە، ئەم ڕوەکە وا لە ڕۆبووەتەکەی تر کە لە کاربکەوێت و، دواتر کەشتییە ئاسمانییەکە کۆمەڵێک ڕۆبۆت دەنێرن بۆ ئەوەی ڕۆبووەتەکە لەگەڵ خۆیان ببەن و «وۆڵ-ئی»یش بەدوایان دەکەوێت و خۆی بە کەشتییەکەوە ھەڵدەواسێت و دەچن، لە شوێنی مرۆڤەکان کۆمەڵێک ڕووداوی تر ڕوودەدات، لەکۆتایییەکەیدا مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر زەوی.

زیاتر…