دەروازە:کۆمپیوتەر/زانای ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن (بە ئینگلیزی: Richard Matthew Stallman) لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ لە نیویۆرک - ئەمریکا، زۆرتر بە کورتکراوەی ناوەکەی واتە RMS دەیناسن. کەسایەتییەکی چالاکە لە بانگەوازکردن بۆ پرۆژەکانی سەرچاوەکراوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەرچاوەکراوە. ڕیچارد ستۆڵمن بەرنامەداڕێژەرێکی بەناوبانگە و شارەزاییەکانی لە بەرنامەداڕشتندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاوێتی و کاتی خوێندنی دواناوەندی. شۆڕشی ستۆڵمەن بۆ نەرمەکالای ئازادە کە بەکارهێنەران بتوانن دەستی تێوەردەن، بیخوێنن و هاوبەشی بکەن. واتە هەر نەرمەکالایێک کە ئەم وەسفانەی تێدا بێ، پێی دەگوترێت نەرمەکالای ئازاد. ستۆڵمەن پرۆژەی گنوی درووستکرد، بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی ڕێکخست، کۆی وەرگێڕانەکەی گنوی نەرمەکالای (GNU Emacs) پەرە پێدا و مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گشتی گنوی دروستکرد (GNU General Public License).

ستۆڵمە لە ساڵی ۱۹۸۳ پرۆژەی گنو (GNU) دەستپێکرد تا کو سیستەمێکی کارپێکردن وەک یونیکس کە بە جۆرێک تەواوی لە نەرمەکالای ئازاد درووستبووە، بڵاو بکاتەوە. بەم کارە ئەو شۆڕشی نەرمەکالای ئازادی وەگڕ خست.ستۆڵمەن خولقێنەر و ڕێخەری نەرمەکالای ئازاد و پرۆژەی گنو بووە.نەرمەکالاکانی کە زۆر سوودی لێوەرگیراوە بەم جۆرەن وەرگێری کۆی نەرمەکالاکان گنو(GNU Compiler Collection)، هەڵەچینی گنو ( GNU Debugger)، دەستکاریکەری ئیمەکس (GNU Emacs text editor) لە ساڵێ ۱۹۸۵ بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی بونیات نا. ریچارد ستۆڵمەن یەکەمین پێشرەوە لە خولقاندنی مانا یان وشەیکۆپی لێفت( copyleft) لە بەرامبەری کۆپی رایت بوو.

زیاتر...