دەروازە:کۆمپیوتەر/زانای ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستیڤ پاوڵ جۆبز ناسراو بە ستیڤ جۆبز (Steve Jobs)، (ماوەی ژیان:٢٤ی شووباتی ١٩٥٥ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) داھێنەری ئەمەریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. ستیڤ جۆبز، لە رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە سانفڕانسیسکۆ لە دایکبووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی تەندروستی ھەبووەو لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس ھاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە، لە سەرەتای ٢٠١١ەوە پشووی وەرگرتووەو لە رۆژی ٢٤ی مانگی ئابی ٢٠١١ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند وکی جۆبز بەڕەگەز عەرەب و خەڵکی سوریایە و ناوی عەبدولفەتاح جەندەلیە، ئێستا باوکی جۆبز کە تەمەنی ٨٠ ساڵە و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئوتێل و گازینۆی بۆمتاون لە شاری ڕینۆی ھەرێمی نیڤادا. لە ماوەی ژیانیاندا ھەم ستیڤ و ھەم باوکی ناسنامەی خۆیان شاردۆتەوە نەیان وتووە کە باوک و کوڕن. جەندەلی باوکی ستیڤ لە ١٨ ساڵیەوە بۆ خوێندن لە سوریاوە چووەتە زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان، لە گەڵ ھاوڕێ قوتابیەکانیدا لە دژی دەسەڵاتی بەشارە خوری خۆپیشاندانی کردووە، چونکە ناوبراو ویستویەتی زیاتر لە دەسەڵات بمێنێتەوە.

زیاتر...