دەروازە:ژیاننامە/زانیاری/١
ڕواڵەت
- لیۆناردۆ دا ڤینچی بە دەستێکی دەینووسی و بە دەستێکیش وێنەی دەکێشایەوە.
- زانای کورد ئەلجەزەری یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە ڕۆبۆتی درووستکردووە لە ساڵەکانی (١٢٠٠ز).
- ئەلخەوارزمی یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر زانستی (الجبر - algebra) داناوە و بە داھێنەری ئەو زانستە دادەنرێت.
- ھیپاتیا یەکەم ژنی ماتماتیکزان و فەیلەسووفی بەناوبانگی ئەفلاتوونیزمی نوێیە.
- کۆنترین فەرھەنگێک کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە لەسەر بەردێکدا نووسراوە و ھی ٢٣٠٠ ساڵ پێش زایینە کە فەرھەنگێکی ئەکەدی-سوومەرییە.
- یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لە لایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە.