دەروازە:ژاپۆن/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرکێشیەکانی سەندیباد (بە ژاپۆنی: アラビアンナイト シンドバットの冒険 Arabian naito shindobatto no bôken) بریتییە لە زنجیرەیەک وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی، لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی نیپۆن ئەنیمەیشنە لە دەرھێنانی فومیۆ کورۆکاوەیە .(Fumio Kurokawa) لە ١ی تشرینی یەکەم ١٩٧٦ یەکەم زنجیرەی نمایش کرا کە لە ٥٢ زنجیرە پێک ھاتووە، سەرکێشیەکانی سەندیباد لە بنەرەت دا لەنێو چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەو ھەڵقوڵاوە، وە تێیدا سەندیباد دەریاوانێکی عەرەبە لە شاری بەغدا ئاواتی گەشت کردنە بەدەریادا و ھەندێک جاریش بە ھاوەڵی حوشترەکەی بە بیاباندا ڕێ دەکا. سەندیباد پاڵەوانی زنجیرەکەیە کوری بازرگانێکی بەناوبانگی بەغدایەبەناوی ھەیسەم، ھاوڕێیەکی ھەیە بەناوی حەسەن کە کوڕە ھەژارێکە گۆزەی ئاو دەفرۆشێت لە بەغدا، سەندیباد لەگەڵ حەسەنی ھاوڕێی سەردەخەنە سەر کۆشکی پاشای بەغدا، کە پاڵەوانێتی سێڕکی تێدا نمایش دەکرا بەجۆرێک لەسەرانسەری جیھانەوە ھاتبوون، دەبێتە جێگای سەرسوڕمانی سەندیباد ھەربۆیە بڕیار دەدات لەگەڵ مامە گەڕیدەکەی گەشتێک بەجیھان بکات و سەمەرەی زیاتر ببینێت، مامە گەڕیدەکەی باڵندەیەکی ھەیە کەدەتوانێت بدوێت وەکو مرۆڤ، پاشان دەبێت بە ھاوڕێی سەندیباد بەدرێژایی سەرکێشیەکانی ئەم باڵندەیە ناوی یاسەمینە بوو.

زیاتر...