دەروازە:ڕۆمانەکان/دەقی ھەڵبژێردراوی ڕۆمان/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باوکم وتی نامھەوێ لێرە بمرم.

+ تری پرسی، چی بووە؟ حەز لە دیوەکەت ناکەیت؟

- دیوەکەم خۆشە، کێشەم لەگەڵ ئەم وڵاتەیە....دەمھەوێ لە ماڵە خۆم بمرم

+ کاتێک دەڵێی ماڵ مەبەستت....

- مەبەستم ئوسترالیایە...

+ تری بە نەرمی وتی، خۆت بە باشی دەزانیت کە ئەمە ناکرێت

- دەزانم، بەڵام بە ھەر حاڵ دەگەڕێمەوە بۆ ئوسترالیا...

جاسپێر: مەگەر تۆ نەتوت ناسیۆنالیزمی نەخۆشییە؟

-ئێستاش وا دەڵێم. بەڵام ئەم نەخۆشییە وا دیارە بۆخۆشم تووشی بوومە، لەگەڵ کۆمەڵێک نەخۆشیی تر. ھیچ ھۆکارێکیش شک نابەم بۆ دەرمانکردنی نەخۆشییەکی وەھا بچووک، لە کاتێکدا خەریکم بە نەخۆشییەکی گەورەتر دەمرم.