دەروازە:پارێزگای سلێمانی/مێژووی پارێزگای سلێمانی/١
ڕواڵەت
میرنشینی بابان (١٥٠١–١٨٥٠) میرنشینێکی کورد بوو کە لە پشدەرەوە سەری ھەڵدا لە گوندی دارەشمانە، دەوترێت ناوی «بابان» بۆ میر بۆداق دەگەڕێتەوە کە خۆی دامەزرێنەری میرنشینەکە بووە، کۆنترین میری بەناوی میر بۆداق کوڕی ئەبداڵ بووە کە لە ماوەی (١٥٠١–١٥١٤) حوکمی کردووە و بە ڕوونترین ماوەی دامەزراندنی میرنشینەکە دادەنرێت، میرنشینەکە لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتووەتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرنگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. (تەواوی وتار...)