دەروازە:مێژوو/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سوڵتان محەمەد فاتیح، (بە عوسمانلی: فاتح سلگان محمد خان پانی، بە تورکی نوێ: Fatih Sultan Mehmed Han II) لە ئەورووپا ناسراوە لە سەردەمی ڕاپەڕیندا بە Mahomet II یان بەو شێوەیەی کە ئەوروپی ناوی پێغەمبەری ئیسلام ئەخوێننەوە، حەوتەم سوڵتان دەوڵەتی عوسمانیە، لەگەڵ فاتیحدا بە باوکی فەتحەکان وباوکی چاکەکان ناوبراوە، ولە دوای فەتحی قوستەنتینیە نازناوی قەیسەر خراوەتە سەر نازناوەکانی، نزیکەی ٣٠ ساڵ حوکمی کردووە کە ئەو ماوەیە فراوانکردنی گەورە بوو بۆ خەلافەتی ئیسلامی.ئەم سوڵتانە بە تەواوی دەستی گرت بەسەر ئیمپراتۆری بیزەنتی دوای ئەوەی یانزە سەدە بەردەوام بوو, وزۆربەی مێژوونوسان ئەم ڕووداوە بە کۆتایی سەردەمەکانی ناوەڕاست وسەرەتای سەردەمە تازەکان دادەنێن, ولای تورکەکان ئەو سەردەمە (کرانەوەی سەردەمی پاشاکانە) بە تورکی (çağ açan hükümdar).سوڵتان محەمەد بەدوای فەتحەکانیدا چوو لە ئاسیا, شانشینی ئەنادۆڵی کرد بە یەک, وڕۆیشت بەرەو ئەوروپا تا گەیشتە بەلەگراد, لە دیارترین ئیشە کارگێڕیەکانی لکاندنی کارگێڕیە کۆنە بیزەتیەکان بوو بە دەوڵەتی عوسمانی فراوانەوە, محەمەد فاتیح خاوەن رۆشنبیریەکی بەرز بووە وزانست و زانایانی خۆشویستووە ولەگەڵ تورکیدا بە چەند زمانێکی تر قسەی کردووە, کە ئەوانیش فەڕەنسی ولاتینی ویۆنانی وسڕبی وفارسی وعەرەبی وعیبری بوون.