دەروازە:مۆسیقا/ھونەرمەندی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

١[دەستکاری]

لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (IPA: /ˈlʊdvɪg væn ˈbeɪtoʊvən/ ١٦ کانونی یەکەم ١٧٧٠ – ٢٦ مارس ١٨٢٧) لە شاری بۆن لە دایکبووە. مۆزیک دانەر و پیانۆژەنێکی ئاڵمانی بوو. بە یەکێک لە کاریگەرترین مۆزیکدانەکانی تەواوی سەدەکان دادەنرێت. بتھۆڤێن یەکەم کاری مۆزیکی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵاندا پێشکەشی جیھانی ئاواز و ھونەر کردووە. لە تەمەنی بیست ساڵاندا چووە بۆ ڤیێنا ماوەی ساڵێک لای مۆزیکدانەری گەورەی کلاسیک ژۆزێف ھایدن خوێندوێتی، زۆر بە خێرایی پیانۆژەنێکی ڤێرتوزۆی لێ دەرچووە. بتھۆڤێن خاوەنی نۆ سەمفۆنیا و پێنچ پارچە ئاوازی ناسکە کە بە ئامێری پیانۆ دەژەنرێن، لەگەڵ چەند پارچە میوزیکێکی تر کەبە ئامێری کەمانن، ئەو کەسایەتییە خاوەن گەلێک ئاوازی جوانەکە وەک پێشەکی بۆ ئۆپێرا دای ناوە. جوانترین شاکارەکانیشی سەمفۆنیای پێنچ و شەش و نۆیە. ھەر لەتەمەنی لاویێتیدا دایکی بەھۆی ماڵئاوایی لە بتھۆڤێن کردووە. لە دوای تەمەنی ٢٥ سالییەوە کێشەی بۆ دروست بووە لەگەڵ گوێچکەیدا، دواتر کەڕ بووەو پاشان بە تەواوی بیستنی لەدەست داوە. لە ساڵی (۱۹۸۲) کۆچی دوایی کردوە. زیاتر...

٢[دەستکاری]

ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت (بە ئاڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart)، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سێمفۆنیک، کۆنسێرتەینت، چامبەر، پیانۆ، ئۆپراتیک. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە موزیکی کلاسیکدا. مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمانچە بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردوە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەوروپادا ئەنجامیداوە. زیاتر...