دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئامێری مۆسیقا/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەف
دەف

دەف (بە ئینگلیزی: daff) سازێکە لە سازە زەربیەکان لە مۆسیقای کوردی و مۆسیقای ئێرانیدا. دەف لەبازنەیەکی دارین دروست بووە کە پێستێکی پیا دراوە و لە دیوی ناوەوەی کۆمەڵێک زنجیر یان بازنەی لێ ھەڵواسراوە. پێستەکە بە زۆری پێستی ئاژەڵانە کە لەم ئاژەڵانە دەتوانین ئاسک و مەڕ و بزن و ماسی ناو ببەین، بەڵام ئەمڕۆ پێستی دەستکردیش بە کار دێت. لە سەردەمی پێش ھاتنی ئیسلام دەف لە مۆسیقای کوردی و ئێرانی ھەروەکوو سازەکانی تر بوونی ھەبووە؛ بەڵام بەھاتنی ئیسلام کە مۆسیقا حەرام کراوە بۆ پاراستنی لە تیاچوون لە خانەقاکان و تەکیەکانی کوردستان ماوەتەوە. بەجۆرێک کە بووە بە بەشێک لە خانەقا و زکر و سەمای دەروێشانی کوردستان. زکر و سەمای دەروێشانی تەریقەتی قادری و کەسنەزانی و ... لە کوردستان بە ئامێری دەف دەکرێ و ھەر بەم بۆنەیەوە ٧ بۆ ١٠ مەقامیان بۆ داناوە کە لە باری مۆسیقاییەوە ھەرکامیان لەسەر ڕیتمێکن. دەف لە کوردستان ئێستاکەیش سازێکی پیرۆزە بەجۆرێک کە زۆربەی ژەنیارانی کورد بە بێ دەستنوێژ نایژەنن.

زیاتر...