دەروازە:فیزیک/وتاری ھەڵبژێردراو/٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باتری یەکێک لە سەرەکی ترین سەرچاوە کارەباییە لە ئامێرە کارەباییەکان.
باتری یەکێک لە سەرەکی ترین سەرچاوە کارەباییە لە ئامێرە کارەباییەکان.

ڤۆڵتیە (بە ئینگلیزی: Voltage یا Electric potential difference) بریتییە لە پەستانی کارەبا. بە واتایەکی تر گەر لەبەینی دوو خاڵی دیاریکراو جیاوازی بارگەی کارەبایی ھەبێ پێی دەگوترێ ڤۆڵتیەی کارەبا ھەیە یاخود پەستانی کارەبا ھەیە. بە نمونەیەکی تر گەر دوو تانکی ئاو ھەبێت، و ئاستی ئاوی یەکێکیان بەرزتر بێت لەوی تریان، کەواتە پەستانی ئاو ھەیە و گەر بە بۆڕییەک بەیەکتر بگێنرێن ئاو لە تانکی ئاست بەرزەکەوە بۆ تانکی ئاست نزمەکە جوڵە دەکات. بە ھەمان شێوە، گەر بڕی بارگەی کارەبایی لە خەزانێک دا زیاتر لە خەزانێکیتر کۆ ببێتەوە، دەگوترێ پەستانێکی کارەبا ھەیە. کاتێک گێنەرێکی کارەبا لە نێوان ئەم دوو خەزانە کارەبایییە ببەسترێ، بارگە کارەبایییەکان لە شێوەی تەزووی کارەبا لە خەزانی گەورەکەوە بۆ خەزانە کەمەکە جووڵە دەکەن. لە کارەبای وەستاودا ڤۆڵتیە بریتییە لە بڕی ئەو ئیشەی کە ئەنجام دەدرێ لەسەر بارگەی ئەزموون. بە پێی سیستەمی نێودەوڵەتی یەکە (SI)، یەکەی ڤۆڵتیە بریتییە لە ڤۆڵت (Volt). یەک ڤۆڵت یەکسانە بە (Joule/coulomb). ھێمای ڤۆڵتیە بریتییە لە (ΔV یا V).

زیاتر...