دەروازە:فیزیک/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی ئێکس کە بۆ دۆزینەوەی پەیکەری بەلوری ماددەی شێوە تۆز بەکار دێت
ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی ئێکس کە بۆ دۆزینەوەی پەیکەری بەلوری ماددەی شێوە تۆز بەکار دێت

بەلورناسی تیشکی ئێکس (بە ئینگلیزی: X-ray Differaction) بریتییە لە تەکنیکی بەکارھێنانی تیشکی ئێکس بۆ ناسینی پەیکەری بەلوری ماددەی ڕەق. لەم تەکنیکەدا تیشکی ئێکس لە ماددەیەک بەرھەم دێنن (بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلی کورتی kα کە درێژیەکەی دەگاتە ١٬٥٤ ئەنگستڕۆم).

زۆرێک لە مەوادی دەوروبەرمان پێک ھاتوونە لە خوێیەکان، کانزاکان و نیمچەگەیەنەر، ھەروەھا چەندی شێوەی ئەندامی و نائەندامی). ھەر یەک لەم ماددانە پەیکەری بەلورییان ھەیە، کە بەم ھۆیەشەوە بەلورناسی تیشکی ئێکس پێوانە کردنێکی بنچینەییە بۆ زۆرێک لە بابەتە زانستیەکان. لە یەکەم دەیەی پەیدا بوونی، ئەم تەکنیکە بەکاردەھات بۆ پێوانە کردنی سایزی گەردیلەکان، درێژی و تایپی بەندی کیمیایی ماددەکان. ھەروەھا ئەم ڕێگەیە سودی لێ بینراوە بۆ زانینی پێکھاتەی و کاری زۆر گەردی بایۆلۆجی وەک ڤیتامین، پڕۆتین، دەرمان و دی ئێن ئەی. تا ئێستاش ئەم تەکنیکە بە شێوەیەکی بەر چاو بەکار دێت بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی ماددە نوێیەکان.

لە پێوانە کردنی نمونەیەک کە لە تاک بەلورێک پێک ھاتبێت، نمونەکە لە سەر گۆنیایەک دادەنرێت. ئەم گۆنیایە بەکار دێت بۆ دیاری کردنی شوێنی و ئەو گؤشەیەی کە تیشکی ئێکس بەر نمونەکە دەکەوێت. ئەم نمونەیە لە لایەن تیشکێکی تاکڕەنگ دەپێکێنرێت کە بە ھۆیەوە پاتێڕنێک دروست دەبێت. وێنەی 2D بە ھۆی مۆدێلێکی ماتماتیکی (Fourier transforms) دەگۆڕێت بۆ 3D.

زیاتر…