دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

واین مارک ڕونی (لەدایکبووی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥) ھێرشبەرێکی ئینگلیزە و یاریزانێکی تۆپی پێیە لەھێڵی ھێرشبەر و بە یەکێک لە باشترین ھێڕشبەرانی جیھان ھەژامار دەکرێت وە سەرەتا ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد دواتر چووە ڕیزی یانەی مانشستەر یونایتد وە خاوەن توانایەکی زۆرە وە گۆڵکارێکی زۆر مەترسیدارە بەڵام ھەندێک جار ناتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات وە زوو توڕە دەبێت لە ناو یاریگادا بەڵام بە کوڕی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلیزی دەژمێردرێت. واین ڕونی سەرەتایی ژیانی وەرزشی لە ئەکادیمییای وەرزشی یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد لە تەمەنی دە ساڵیەوە وە یاری لەگەڵ گشت تیمە تەمەنیەکانی یانەی ئێفرتۆنی کرد تا وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ کاتێک ڕاھێنەر دێفد مۆیس بۆ یەکەم جار بانگھێشتی ھێڵی یەکەمی یانەی کرد وە بە خێراییەکی زۆر توانی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن وە توانی شوێنێکی سەرەکی بۆ خۆی بگرێتەوە وە لەشداری لە ٣٣ یاری کرد لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن توانی ٦ گۆڵ لە خوولی پریمیێرلیگ تۆمار بکات وە دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا وە لە وەرزی دوایی یاریزان ڕونی چووە نێو باسی ڕۆژنامەکانەوە وە بەشداری لە ٣٤ یاری کرد توانی نۆ گۆڵ تۆمار بکات وە بووە بچووکترین یاریزان کە گۆڵ لە پریمیێرلیگ تۆمار بکات دوای ئەو ئاستە بەرزە ڕاھێنەری یانەی مانشستەر یونایتد سێر ئەلێکس فێرگسۆن بۆندێکی لەگەڵ بەست و بردیە ئۆڵدترافۆرد.

زیاتر...