دەروازە:زمانی کوردی/زمانەوانانی کوردی/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەدرەدین نورەدین (ناوی تەواو: سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی) پسپۆر و شارەزای کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵییە لە ١-٩-١٩٥١ لە قوشتەپەی نزیک ھەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٣ پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغدا بە پلەی نایاب تەواوکردووە. دواتر وەکو فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ئاوی ھەولێر دادەمەزرێت، بەھۆی لێھاتوویی و دڵسۆزییەوە پلەبەرزکردنەوەی کارگێری بۆ دەکرێت دواترلە ساڵی ١٩٩٠ کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغدا بە پلەی نایاب تەواو دەکات. لەدوای ڕاپەرین دەبێتە سەڕۆکی لقی ڕێکخراوی فاو لە ھەرێم دواتر وەک شارەزا دەبێتە بەرێوەبەری ڕووبەروو بوونەوەی پەتا و دەردە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم، لەبەر شارەزایی لە زمانی کوردی و زانستە کشتوکالییەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەسپێردرێت بۆ دانان و بەکوردی کردنی پەیرەوی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ بۆ ھەرسێ قۆناغ، لە ساڵی ٢٠١٣ خانەنشیین دەکرێت بەھۆی خڕاپی باری تەندرووستییەوە لەگەڵ ئەمەشدا لەپرسە کشتوکاڵییەکان ھەر جێگای ڕاوێژ دەبێت، تا ئیستا پترلە ٢٩ پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەت لەبواری زمانەوانی و فەرھەنگی کشتوکاڵی بەکوردیدا.

زیاتر...