بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:تاجیکستان/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان (بە تاجیکی: Тими миллии футболи Тоҷикистон) نوێنەرایەتیی تاجیکستان لە یارییەکانی تۆپی پێی نێونەتەوەیی دەکات و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تاجیکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. دوای جیابوونەوە و سەربەخۆبوونی کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەڵبژاردەی تاجیکستان یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەنجامدا و ساڵی ١٩٩٤ لە فیفا وەرگیرا. یەکەم پێشبڕکێی فەرمی کە ھەلبژاردەکە بەشداریی کرد، پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦ بوو، کاتێک لە کۆمەڵەی ھەشتەمی سێ تیپیدا لەگەڵ ئۆزبەکستان و بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. دواتر بەحرەین کشایەوە و تەنیا تاجکیستان و ئۆزبەکستان مانەوە کە دوو یارییان بەرامبەر یەکتری ئەنجامدا، لە یاری یەکەمدا تاجیکستان بە ئەنجامی ٤–٠ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە یاری دووەمدا لە دەرەوەی یاریگاکەی دوای کاتی زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٥ یارییەکەی دۆڕاند. تاجیکستان ھەتا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ نەچوو بۆ ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی، بەڵام لە پاڵاوتنەکانی ١٩٩٨دا چوار سەرکەوتنی لە قۆناغی سەرەتاییی کۆمەڵەکان تۆمار کرد و تەنیا بە چین دۆڕا کە ئەمەش وای کرد لە پلەی دووەمدا لە دەرەوەی پێشبڕکێکەدا بێت. ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە بەشداری لە جامی جیھانیی فیفادا بکات.

زیاتر...