دەروازە:بەحرەین
بەخێربێنبەحرەین یان بەحرێن (بە عەرەبی: مملكة البحرين) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەنامەیە. بەحرەین لە سەدەی چوارەمی پێش زاین پارچەیەک بووە لە ئیمپڕاتۆرییەتی ساسانی ولاتی فارس لە سەدەی حەوت ئاینی ئیسلام لەم وڵاتە بلاوبووەوە و خەڵکی ئەم ناوچەیە پێی ئاشنا بوون ئەمەش بەھۆی فتوحاتی ئیسلامییەوە کە دواتر بووە ئاینی ڕەسمی لەم وڵاتە لە سەدەی ھەشتەمی زاینی لەژێر دەسەڵاتی عەباسییەکان بوون ساڵی١٥٢١ پورتوگالییەکان داگیریان کرد و بۆماوەی ٨٠ ساڵ لە ژێرفەرمانڕەواییاندابوو سالی ١٦٠٢دووبارە کەوتەوە ژێردەسەڵاتی فارسە شیعەکان. وتاری هەڵبژێردراووەرزش لە بەحرەین بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت لە لایەن خەڵکی ئەم وڵاتەوە بەشێکیان وەرزشی تاکەکەسین و بەشێکی دیکەیان وەرزشی بە کۆمەڵن، وەرزشەکانیش ھەمە چەشنن، تۆپی پێ باوترین وەرزشە لەلایە و ھەوادارێکی زۆری ھەیە ھەروەھا وەرزشەکانی وەک تۆپی سەبەتە، تۆپی دەست، ئەسپ سواری، ڕەگبی، تایکواندۆ بەھەمان شێوە ھەوادارێکی زۆریان ھەیە و یانەی وەرزشی جۆراو جۆریان بۆ دامەزراندون ، یەکێتییە وەرزشییەکانی ئەم وڵاتە ساڵانە خول و پاڵەوانێتی تایبەت بە یارییە وەرزشییەکان دەکاتەوە. وێنەی هەڵبژێردراوژیاننامەی هەڵبژێردراوخەلیفە بن سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە (بە عەرەبی: خليفة بن سلمان بن حمد آل خليفة؛ لە دایکبووی ٢٤ ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ – مردووی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) سیاسەتوان و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ بوو، کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی بەحرەین ساڵێک پێش سەربەخۆیی بەحرەین لە ١٥ی ئابی ١٩٧١ دا دەستی بە کار کرد ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیرانییە لەسەر ئاستی جیھانی پێش مردنی. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی نەخۆشی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە ئەمریکا لە تەمەنی ٨٤ ساڵی کۆچی دوای کرد. پۆلەکاندەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |