دەروازە:ئەندازیاریی شارستانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێکی پردی گلینیک لە باخچەی بابێلس بێرگ کە هەردوو بەشی بەرلین و پۆتسدام بەیەک دەبەستێتەوە.
دیمەنێکی پردی گلینیک لە باخچەی بابێلس بێرگ کە هەردوو بەشی بەرلین و پۆتسدام بەیەک دەبەستێتەوە.

پردی گلینیک (بە ئەڵمانی:Glienicker Brücke) پردێکە لەسەر ڕووباری ھاڤێڵ دڕووستکراوە لە ئەڵمانیا، ناوچەکانی وانسێ و بەرلین وبرادنبێرگی ھەرێمی پۆتسدام بەیەکەوە گڕێ دەدا، ناونانی بە گلینیک بۆ کۆشکی گلینیک دەگەڕێتەوە کە لەنزیکیەوە بونیات نڕا، ئەم پردە لە ساڵی ۱۹۰۷ بەم شێوەی ئێستای دڕووست کرا (پردی پۆڵایین). لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم خاپوور کرا، لەکاتی جەنگی ساردا بۆ چەند جاڕێک نۆژەن کرایەوە، ئەم پردە گرنگیەکی زۆری ھەبوو چونکە کەوتبوە سەر ڕووباری ھاڤێڵ کە سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و بەرلینی خۆڕئاوا بوو، لەسەر ئەم پردە چەندین کاری سیخوری و ئالوگۆڕی بەندیەکان ڕێکخڕاوە، ھەر بەم ھۆیەوە بە پردی سیخورەکان دەناسرێت.

پردەکە دەکەوێتە سەر گەڕووی ھاڤێڵ، نێوان دەریاچەی ژونگفێرنسێ لەبەشی باکوری و دەریاچەی گلینیک لەبەشی باشوری، ھێڵی خێڕای Bundesstrße 1 بەسەریدا ڕەت دەبێت، کە ھەریەکە لە کۆشکی گلینیک و بەرلین و ناوچەکانی دەورووبەری بەیەک دەبەستێتەوە.

بۆ یەکەم جار لەم شوێنە پردێکی دارین درووستکرا بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ ناوچەکانی ڕاو و لەوەرگا فراوانەکان، لەسەدەی ھەژدەھەم بەھۆی زۆرتربوونی پێویستیەکان و زۆربوونی ھاتوچۆ لەسەر پردەکە بیر لە گۆڕینی پردەکە کرایەوە لەبڕی دار، بۆیە ئەندازیاری شارستانی ئەڵمانی کاڕڵ فرێدریک شینکێڵ بناغەی پردێکی نوێتری دانا کە لە دار و لە خشت، کە لە ساڵی ۱۸۳٤ درووستکردنی تەواو بوو، بەڵام لەسەرەتای سەدەی بیستەم بەھۆی زیادبوونی زیاتری  ھاتوچۆ و پێویستی جولەی کەشتیەکان لە نێوان دوو دەریاچەکە، ناچار کران جارێکی تر بەشێوەیەکی ڕێکتر و بڵندتر درووستی بکەنەوە.


زیاتر...