دەروازە:ئەفغانستان/پێشەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ئەفغانستان
ئاڵای ئەفغانستان
ھێمای ئەفغانستان
ھێمای ئەفغانستان
شوێنی ئەفغانستان

ئەفغانستان (ناوی فەرمی: کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە پایتەختەکەی شاری کابولە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە ٣٨٫٩٢٨٫٣٤٦ کەس بووە. ئەفغانستان سنووری بەستووە لەگەڵ وڵاتانی ئێران، پاکستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان. ڕووباری (ئاموداریا) بەشێک لە سنووری باکووری پێکدەھێنێت. ھەروەھا خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش)ە لە باکووری ڕۆژھەڵات. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم.

زیاتر
ھەنووکە ٩٤ وتار لە دەروازەی ئەفغانستاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە