دەروازە:ئێڤەنێسنس/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی جیاوازی تر دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. ئەو دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنھا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە، وە نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.

زیاتر...