دەرمانی دەروونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەرمانی دەروونی (بە ئینگلیزی: Psychedelic drug) دەوترێت کۆمەڵێک پێکھاتەی کیمیایین کە کاریگەرییان لەسەر مێشک و کۆئەندامی دەمار ھەیە، ھەربۆیە بەھۆی ئەوەی ھۆشیاری و دەروونی مرۆڤ دەگۆڕن، دەخرێنە پۆلی دەروونی چالاک. ئەم پێکھاتانە کاریگەری خۆیان بە کاریگەری «ئاگۆنیستی» لەسەر وەرگرەکانی «سیرۆتۆنین» نیشان دەدەن.[١] سایکێدلیک پۆلێکە لە دەرمانی وەسوەسە دروستکەر کە پێیان دەوترێت «وەسوەسە دروستکەرەکانی سیرۆتۆنەرژیک». کاریگەری سەرەکی دەرمانی سایکدەلیک بریتییە لە گۆڕینی مەعریفە و تێگەیشتنی مرۆڤ. بۆنموونە:LSD mescaline, dimethyltryptamine psilocybin mushroom لە بەناوبانگترین پێکھاتە دەروونی چالاکەکانن. زۆرێک لە ماددە دەروونییەکان لە ھەموو جیھاندا بە نایاسایی دادەنرێت، بەڵام ھێشتا، بەکارھێنانی ئەم ماددانە بۆ کات بەسەربردن لە ناوچە جیاوازەکانی جیھاندا باو بووە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ {{cite journal|url=http://www.nature.com/npp/journal/v21/n1s/full/1395318a.html%7Ctitle=Serotonin and Hallucinogens|work=Neuropsychopharmacology Revie
  2. ^ Aghajanian, G (August 1999). "Serotonin and Hallucinogens". Neuropsychopharmacology. 21 (2): 16S–23S. doi:10.1016/S0893-133X(98)00135-3. PMID 10432484.
  3. ^ Millière, Raphaël; Carhart-Harris, Robin L.; Roseman, Leor; Trautwein, Fynn-Mathis; Berkovich-Ohana, Aviva (2018). "Psychedelics, Meditation, and Self-Consciousness". Frontiers in Psychology. 9: 1475. doi:10.3389/fpsyg.2018.01475. PMC 6137697. PMID 30245648.