دەربەند (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەربەند
دەرھێنەرپەرویز شەھبازی
بەرھەمھێنەرئەمیر سەماواتی
نووسینپەرویز شەھبازی
کاستپگاە ئاھەنگەرانی - نازەنین بەیاتی - ئەحمەد میھران فەر -بەھرەنگ عەلەوی
وێنەگری سینەماییھومەن بەھمەنش
دەستکاریپەرویز شەھبازی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی نۆی ٢٠١٣
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی

دەربەند فیلمێکی فارسی ساڵی ٢٠١٣یە جۆری ھەست بزوێنە لە دەرھێنانی پەرویز شەھبازیە، دەربەند بە یەکێک لە ڕیالیستیکترین فیلمەکانی چەند ساڵی ڕابردووی ئێران دادەنرێت،[١] شایەنی باسە سەرەتای فیلمەکە بە گۆرانیە بەناوبانگەکەی کات ستیڤنس دەست پێدەکات بەناوی باوک و کوڕ وەکو پێناسەیەک بۆ حاڵی کارەکتەرێکی گرنگی فیلمەکە کە زۆر لە فیلمەکەدا دەرناکەوێت

چیرۆک[دەستکاری]

دەربەند باس لە ژیانی کچێکی لاو دەکات بە ناوی نازەنین کە لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لەبەرئەوەی ماڵی زۆر دوور نییە لە زانکۆوە بەشە ناوخۆیی پێنادرێت ھەربۆیە پێشنیاری کچێک قبوڵ دەکات بە ناوی سەحەر کە پێشنیاری بۆ کردووە نیوەی پارەی کرێی خانوەکەی لەگەڵ بدات و لەگەڵی بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی بەشە ناوخۆیی وەردەگرێت، سەحەر بە پێچەوانەی نازەنینیەوە مرۆڤێکی ناسەرقاڵەو شەوان لەگەڵ کوڕ و کچە ھاوڕێکانی بەسەر دەبات، ھاتن و چونی کات و ناکاتی ھاوڕێکانی سەحەر نازەنین بێزار دەکات بۆیە دەمەقاڵێو شەڕ دەکەوێتەوە نێوانیان بەڵام داوای لێبوردنی سەحەر نازەنین پەشیمان دەکاتەوە. دواتر سەحەر بەھۆی قەرزەوە دەکەوێتە زیندان بەڵام ھیچ ھاوڕێیەکی ئامادە نییە یارمەتی بدات و ھەریەکەو بیانویەک دێنێتەوە، بۆیە نازەنین ھۆی دەخاتە مەترسیەوە لەگەڵ خاوەن قەرز ڕێک دەکەوێت کە ڕێکەوتنەکە بەردانی سەحەرە و سەحەریش پاشتر وردە وردە پارەکە بداتەوە، دوای ئازادبوونی سەحەر نازەنین وردە وردە تێدەگات کە سەحەر نیازی چونە دەرەوەی وڵاتی ھەیە نەک دانەوەی قەرزەکان لە ئەگەری نەدانەوەی قەرزەکانیش ئەوەی دەکەوێتە کێشەوە نازەنین دەبێت نەوەک سەحەر، نازەنین بەھۆی کەم ئەزمونی و سادەییەوە ھیچ کارێک ناکات بۆ ڕێ گرتن لە سەحەر ھەر بۆیە کۆتایی بابەتەکە بە زەرەری نازەنین دەشکێتەوە.

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

  • نازەنین بەیاتی
  • پگاە ئاھەنگەرانی
  • ئەحمەد میھران فەر
  • بەھرەنگ عەلەوی
  • فەریدەدین سەماواتی
  • نادر ئەفشاری
  • لادەن سلێمانی

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە سیو یەکەمین فێستیڤاڵی فەجر
  • خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشتی لە سیو یەکەمین فێستیڤاڵی فەجر
  • خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە سیو یەکەمین فێستیڤاڵی فەجر
  • خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی ڕەخنەگرانی ئەمەریکا
  • خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە فیستیڤاڵی ڕەخنەگرانی ئێران
  • خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری سەرەکی لە فیستیڤاڵی ڕەخنەگرانی ئێران
  • خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشتی فیستیڤاڵی ڕەخنەگرانی ئێران

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://moviemag.ir/cinema/movie-reviews/iran/7404-نقد-و-بررسی-فیلم-دربند ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. مۆڤی مەگەزین - ڕەخنە و ڕیڤیوی فیلمی دەربەند