دیانا ساکایان
دیانا ساکایان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | 31ی کانوونی یەکەمی 1975. |
| مەرگ | ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (٣٩ ساڵ ژیاوە) |
| نەتەوە | ئەرجەنتین |
| پیشە | چالاکوانی |
دیانا ساکایان (بە ئەرجەنتینی: Diana Sacayán) چالاکوانێکی کۆمەڵگای پەلکەزێرینەیە لە ئەرجەنتین، دیانا کار بۆ مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی خەڵکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە دەکات لە ئەرجەنتین[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]ئەمانسای دیانا ساکایان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥، لە ناوچەی توکومانی ئەرجەنتین لەدایکبووە، دیانا لە تەمەنێکی بچووک و ١٥ ساڵی لە ھەژاری ژیاوە.
چالاکوانی
[دەستکاری]دیانا ساکایان لە ١٧ ساڵی دەستی بە چالاکوانی کرد لەم ساتەوە چەندین جار مافەکانی پێشێل کران، و چەندین جار دەستگیرکرا و خرایە زیندانەوە. دواتر ڕێکخراوێکی دژی جیاکاری و یەکسانکردنەوەی دامەزراند بەناوی جوڵانەوەی لیبراڵییەت(MAL) ڕێکخراوەکە کاری دەکرد بۆ پشتگیریکردنی خەڵکانی تراسنجێندەر و وشیارکردنەوەیان بۆ مافەکانیان لە وڵات.
ڕێکخراوەکە پڕۆژەی بەیاسایی کردنی مافەکانی ترانسجێندەر و ترانسێکشوالی تێدابوو کە خەڵکانی ترانسجێندەر و ترانسێکشوال بتوانن دەستیان بگات بە سیستەمی تەندروستی. ھەروەھا دیانا کاری دەکرد بۆ وشیارکردنەوەیان و ناساندنی مافەکانیان کار و چالاکییەکانی دیانا کاریگەری ئەرێنی ھەبوو لەسەر سیاسەتی وڵاتەکە.[٢]
مردن
[دەستکاری]دیانا بەشێوەیەکی توندوتیژیانە ڕووبەرووی مردن بوویەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥[١] ڕووداوی مردنەکەی دەنگدانەوەیەکی بەھێزی لە وڵات ھەبوو، بە تایبەت لەلای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Who Is Diana Sacayán? Transgender Activist In Argentina Found Dead After Possible Hate Crime». لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «Ley Nacional de Identidad de Género». servicios.infoleg.gob.ar. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی ئەرجەنتین
- دەروازەی ترانسجێندەر
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە